27/06/2019

كاره‌ساتی خنکانی کچ و باوکێك له‌سه‌ر سنوره‌كانى مه‌كسیك-ئه‌مریكا

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

كاره‌ساتی خنکانی کچ و باوکێك له‌سه‌ر سنوره‌كانى مه‌كسیك-ئه‌مریكا

باوك و كچێك له‌ یه‌كێك له‌ روباره‌كانی نێوان مه‌كسیك و ئه‌مریكا خنكان و بڵاوبونه‌وه‌ى وێنه‌كه‌یان تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ده‌زگاكانى راگه‌یاندنى ته‌نیوه‌ و ئایلانێكى تر دوباره‌بوه‌ته‌وه‌.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و باوك و منداڵه‌ی پێكه‌وه‌ خنكاون، خه‌ڵكى سلڤادۆرن و باوكه‌كه‌ ناوى “ئۆسكار رامیرێز”ه‌ له‌گه‌ڵ “ڤالێریا”ى كچى، كه‌ ته‌مه‌نی ته‌نها ۲۳ مانگه‌، له‌كاتى هه‌وڵى چوونه‌ ئه‌مریكا خنكاون و له‌ كه‌نارى روبارى “ریۆ گراندى” ته‌رمه‌كانیان بینراوه‌.


سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باسیان له‌وه‌شكردوه‌، رامیرێز له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌یدا روباره‌كه‌ى بڕیوه‌و گه‌یشتوه‌ته‌ به‌رى ئه‌مریكاو كچه‌كه‌ى داناوه‌و ویستویه‌تى بچێته‌وه‌ به‌رى مه‌كسیك ژنه‌كه‌ى بپه‌ڕێنێته‌وه‌، به‌ڵام كچه‌كه‌ى ترساوه‌ و به‌دوایدا رۆیشتوه‌، هه‌ربۆیه‌ باوكه‌كه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ لاى كچه‌كه‌ى و شه‌پۆلى ئاوه‌كه‌ هه‌ردووكیانى بردوه


زۆرێك له‌سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، وێنه‌ى ئه‌و باوك و كچه‌ وێنه‌ى ئایلانى كوردى بیرده‌خاته‌وه‌، كه‌ ساڵى ۲۰۱٥ له‌كه‌ناره‌كانى توركیا خنكاو جیهانى هه‌ژاند.
ئه‌و باوك و كچه‌ مه‌ینه‌تى گه‌لى ئه‌مریكاى ناوه‌ڕاست و باشور پیشان ده‌دات له‌پێناو خه‌ونى گه‌یشتن به‌ ئه‌مریكا، كه‌ زۆرجار به‌ كاره‌سات و مردن كۆتاییدێت، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تا بێت دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ رێوشوێنه‌كان به‌رانبه‌ر كۆچه‌ران توندتر ده‌كات.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئێستا بڵێن مەڕێک دەگۆڕیەوە بە ئایفۆنێکی چاک؟ وەڵاهی نایگۆڕمەوە! مەڕەکە زاوزێ دەکات و شیر و دۆم دەداتێ، موبایلەکە چیم دەداتێ ئاخر ؟

برادۆست لایف ستایل_هەولێر چیڕۆکەکەی بیلال و خۆشەویستی بۆ مەڕەکانی بیلال محەمەدی تەمەن ١٣ س…