30/08/2020

پڕۆژه‌ی ته‌فسیركردنی قوڕئانی به‌رزو به‌پێز له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر به‌كۆتا هات

پڕۆژه‌ی ته‌فسیركردنی قوڕئانی به‌رزو به‌پێز له‌لایه‌ن مامۆستا عه‌لی باپیر به‌كۆتا هات

دوای دوازده‌ ساڵ‌و يازده‌ مانگ‌و شازده‌ رۆژ، مامۆستا عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان کۆتای هاتنی تەفسیری قورئانی پیرۆزی راگەیاند.

مامۆستا عەلی باپیر دەڵێت، ” لە 13ی 9ی 2007 ده‌ستم به‌ (ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز) كرد و ئێستا ته‌فسیره‌كه‌م هه‌موو به‌تۆماركراویی به‌ده‌نگ‌و ڕه‌نگ هه‌یه‌و، خواش پشتیوان بێ به‌زوویی ئه‌و ئه‌و به‌رگانه‌ی ماون چاپیان ده‌كه‌ین‌و، سه‌ره‌نجام به‌هه‌رسێك شێوه‌ی: ڕادیۆیی‌و ڤیدیۆیی‌و چاپكراویی له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێ.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ده‌نووسێ:

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس‌و ستاییش بۆ خوای به‌به‌زه‌یی‌و به‌خشه‌ر ئه‌مڕۆ: (10/ محرم/1442ك – 29/8/2020ز) كۆتا سووڕه‌تی قوڕئانی به‌رزو به‌پێزم ته‌فسیركرد، سووڕه‌تی: (الناس) ژماره‌: (114)، ئه‌ویش دوای: دوازده‌ ساڵ‌و يازده‌ مانگ‌و شازده‌ ڕۆژ، چونكه‌ له‌: (13/9/2007ز) ده‌ستم به‌ (ته‌فسیری قوڕئانی به‌رزو به‌پێز) كرد.
كه‌واته‌: ئێستا ته‌فسیره‌كه‌م هه‌موو به‌تۆماركراویی به‌ده‌نگ‌و ڕه‌نگ هه‌یه‌و، خواش پشتیوان بێ به‌زوویی ئه‌و ئه‌و به‌رگانه‌ی ماون چاپیان ده‌كه‌ین‌و، سه‌ره‌نجام به‌هه‌رسێك شێوه‌ی: ڕادیۆیی‌و ڤیدیۆیی‌و چاپكراویی له‌به‌رده‌ستدا ده‌بێ.

والحمدلله الذي بنعمته تتم الصالحات

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

به‌ڵگه‌ی مێژوویی سه‌باره‌ت به‌ دروستكردنی پردی كه‌له‌ك 

برادۆست میدیا- قەزایی خەبات له‌ زاری حاكمی مه‌ده‌نی به‌ریتانی له‌ دووتوێی په‌رتووكێكدا به‌…