30/07/2020

من کوردم

من کوردێکم
هەژاری شەکەتی کردوم
سەری خۆم هەڵگردت و دوور ڕۆیشتم
دوور دوور ……
بۆ خۆشبەختی
تاگەیشتمە هەراج خانەیەك
خەڵکانێك جلیان دەفرۆشت
کەل و پەلی ماڵیان دەفرۆشت
منیش گیرفانم خاڵی هیچم نەبوو بیفرۆشم
ناچار و …….. شەرمەزار
ووتم خۆم دەفرۆشم
پرسیان چ کارەی خەڵکی کام نەتەوەی بێچارەی
ووتم کوردم
دەستیان کرد بە قاقای پێکەنین
هەستە لەخەو !!!
تۆ و نەتەوەكەت دەمێکە فرۆشراون
خاك و نیشتیمان و
ژێر زەویشت فرۆشراون
وەك چەپکە گوڵ
بەچوار ووڵات پێشکەش کراون
هاواریان کرد ……..
بەدەنگی بەرز
پاسەوان
دەست بەسەریکەن
ئەم فرۆشراوە ڕایکردوە
دووبارە بۆ فرۆشتن خۆی هەراج کردوە .
27.12.2016

هونەر سمایل نوسیویەتی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

من برینێکی ژێر چەقۆم

برادۆست میدیا من برینێكی‌ ژێر چه‌قۆم كڵپه‌یه‌كی‌ سه‌رهه‌ڵگرتووم له‌گه‌ڵ هه‌زاران شه‌هیددا …