05/04/2019

چەرخی گەردوون

برادۆست میدیا ـ هەڵبەست

جاسم عەزیز “راستی”

گــوێچــکـەم پـڕە لــەهاوارێ چـەرخـی گەردوونـی لێ پڕە
هەمــوو گیـانـــــدارێ گوێی لێیە تەنها بەناو ئـینـسان نەبێ
ئــــەوان کـڕن ئـەوان کــەڕن نــایــانـــەوێ گـــوێیان لێ بێ
هـەروەک بلـێـی لـەسـینـەیـان تـۆسقالێکیش ویـژدان نەبێ
لەخۆر هەلات ڕۆلەکانــــــم خـــــۆری ژینــیان ئاوا ئەبــــێ
بۆکــــوێ بــچم؟ ژیـــــان لـەوێ بەکورد بوونی تاوان نەبێ
لــەکوێ گـولــی باخچەی هیوام بەئاوی ئومێد گەش ئەبێ
ڕو لەکــوێ کەم؟ تاچوار وەرزی گولی گەشم خـەزان نەبێ
ســـوچێکــی دونیـام پـێ بلێـن دووژمـنـی ژینـی لێ نەبێ
لـــــەوێ ژیان بەدوای خۆشــی و ئازادی سەرگەردان نەبێ
لەجێگـــەی پەتـــی سێــدارە ئــــــالای ئازادیم لــەمل بـــێ
دایکانم لێو بەخەندەبن بــەشیــان نالــــــەو گریان نەبــــێ
دوژمــنـان دەستـیـان پـێـم نـەگــا ئـەوێـشــم لێ بشێوێنن
کـارێ بـکـەن کـــەس نەیهەوێ تەنها و تەنها شەیتان نەبێ

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

من کوردم

من کوردێکم هەژاری شەکەتی کردوم سەری خۆم هەڵگردت و دوور ڕۆیشتم دوور دوور …… بۆ …