01/02/2019

كۆرێكی شیعری بۆ بەھرەمەندێكی گەنج سازكرا

رۆژی پێنج شەممە 31-1-2019 لە گوندی دێلزیانی سەر بەقەزای سۆران كتێبخانەی پەروانە كۆرێكی شیعری بۆ بەھرەمەندی لاو (هەردی عبداللە)، لەژێر ناونیشانی (پیاوێک لە وەفا) ئەنجامدا .

لای خۆشیەوە عیسا محی الدین بەرێوبەری كتێبخانەی پەروانە بۆ برادۆست میدیا گووتی:« بەمەبەستی گرینگدان بە بەھرەمەندانی شاعیر ئەمرۆ پێنج شەممە 31-1-2019 لە ئێوارەیەكی وەرزی زستاندا كۆرێكی شیعریمان بۆ بەھرەمەند ھەردی عبداللە رێكخست .»

ناوبراو گووتیشی :« بەئامادەبوونی قوتابیانی زانكۆی سۆران و لاوان و چین و توێژەكانی ناوچەكەمان بەشداریان كرد لە كۆرەكە .»

شایەنی باسە لە كۆرەكەدا زیاتر بابەتەكان خۆشەویستی و نیشتیمان پەروەری و وەفای مرۆڤ , لەلایەن شاعیرەكەوە خوێندرانەوە , دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە راو سەرنج و تێبینی خرانە روو .

ئا:سیروان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

من کوردم

من کوردێکم هەژاری شەکەتی کردوم سەری خۆم هەڵگردت و دوور ڕۆیشتم دوور دوور …… بۆ …