02/04/2019

عەبدوڵا پەشێو “دڵنیام کە”

برادۆست میدیا ـ هەڵبەست

دڵنیام کە
گەر دەزانیت تۆش
خۆری ئیوارەئاسا
ئاوا دەبیت،
گەر دەزانی
باڵدارێکی بێ ڵانەیە
خۆشەویستیت
لەئێستاوە
باڵی پەپوڵەی نەوحەزم
ببەستەوە بەتاڵەموویەکی کەزیت،
بیدە بەدەم ڵافاوەوە تاکوو زووە
من بێپەروام،
زۆر حەزی وام
بەم دەستانەی خۆم ناشتووە..

عەبدوڵا پەشێو

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

من کوردم

من کوردێکم هەژاری شەکەتی کردوم سەری خۆم هەڵگردت و دوور ڕۆیشتم دوور دوور …… بۆ …