14/10/2019

من برینێکی ژێر چەقۆم

رەفیق سابیر

برادۆست میدیا

من برینێكی‌ ژێر چه‌قۆم
كڵپه‌یه‌كی‌ سه‌رهه‌ڵگرتووم
له‌گه‌ڵ هه‌زاران شه‌هیددا هاتوومه‌وه‌
بێ‌ وڵاتم، وڵاتی‌ خۆم ده‌وێته‌وه‌
ته‌رمی‌ باوكم , گۆڕی‌ دایكم
جێنزرگه‌ی‌ ته‌پێندراوی‌ باپیرانم ده‌وێته‌وه‌.
تا خاكی‌ له‌ خاچدراوم
ئاو و مێژوو ئاسمانی‌ داگیركراوم نه‌ستێنمه‌وه‌
له‌ سروشتی‌ ئینسانیتان به‌ گومانم
له‌ هاوسێیی‌ و
هاوئاینی و
له‌ ناسینتان په‌شیمانم
په‌شیمانم.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

من کوردم

من کوردێکم هەژاری شەکەتی کردوم سەری خۆم هەڵگردت و دوور ڕۆیشتم دوور دوور …… بۆ …