27/03/2020

به‌ فه‌رمانسه‌رجه‌م كتێبخانه‌ گشتیه‌كان به‌ره‌وڕووی خوینه‌راندا ده‌كرێنه‌وه‌

سەرچاوە: VOA

رۆشەنبیری

به‌ فه‌رمانی وه‌زیری ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م كتێبخانه‌ گشتیه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وڕووی خوینه‌راندا ده‌كرێنه‌وه‌ .

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری ڕوشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكایی ڕاگه‌یاند سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌ری كتێبخانه‌كانمان ڕاسپاردووه‌ كه‌ كتیبخانه‌كان به‌ره‌و ڕووییی خوینه‌راندا بكه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی خواستنی كتێب.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عومه‌ر ئه‌حمه‌د لێپسراوی كتێبخانه‌كان له‌ به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ لیدوانێكدا به‌ ده‌نگی ئه‌مەریكاییی ڕاگه‌یاند فه‌رمانه‌كه‌یان پێ‌ گه‌شتووه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌رگاییی سه‌رجه‌م كتێبخانه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌.

كردنه‌وه‌ی ده‌رگایی كتێبخانه‌كان له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پشوویی له‌سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ڕاگه‌یاندووه‌،كه‌ خوێنه‌ران ده‌توانن پشووی كۆڕۆنا به‌ كار بهێنن به‌ خواستنی كتێب له‌ كتێبخانه‌كان و خوێنه‌وه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

تا ئێستا تامی نوقڵەکە لە دەممدایە

چیرۆک ـ رۆژانە کوڕێکی لاو، سەردانی ئەو پیرەمێردەی دەکرد، کە لەسەر تەختی نەخۆشخانەکە راکێشا…