15/09/2020

ئازادی ڕادەربڕین

پەیمان عوسمان

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری لەم ساڵانەی دواییدا لە کاتێکدا ئـەو پێشـکەوتنە فراوان و خێراییەی کە لەم چەند ساڵەی دواییدا لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری دا هاتە ئاراوە

بە هەر چوار کەناردا تــەنییەوە پێشتر مرۆڤایەتی بەخۆیەوە نەبینیبوو بەجۆرێ لە ڕووی ڕوناکبییریەوە وە ڕۆشنبیرییەوە دابڕانی هێناوەتە ئاراوە بەجۆرێک لە ئێستادا بەهۆی تیڤی و مانگی دەستکرد و کۆمپیوتەرەوە بە وێنە و بە دەنگ و بە ڕەنگ ئاگاداری دنیای لە کاتێکدا هەتا چەند ساڵێک لە مەوبـەر تەنها ڕۆژنامە بەشێوەیەکی گشتی لەبەردەسدابوو.

ئەم دیاردەیە لەپاڵ لایەنە نەرێنیەکانی لایەنی ئەرێنیشی هەبووە و هەیە لە کاتێکدا ئەم دیاردەیە بۆ فراوان کردنی ڕووبەری ئازادی ڕادەڕبڕین بەگشتی ڕێگە خۆشکەرێ بوو بـەڕادەیەک بۆتە زمانێکی جیهانی کە هەموو لە ڕێگەیـەوە بتوانن ڕەخنە بگرن وە بیر و بـۆ چونەکانیان بڵاوبکەنەوە.

بەڵام لەپاڵ ئەو ئازادییەی لەبواری ڕادەربڕین لەئێستادا تا ڕادەیەک زۆر بەرقـەرارە لە ناو کایەی میدیای نوێ دا کە یەکێک لە هۆکارە بەهێزەکانی دەتوانین بڵێین شۆڕشی تەکنەلوژیاو زانیارییە وە لەپاڵ ئەمەدا دەتوانین بڵێین مایەی خۆشحاڵی و شانازی گشت خوێـندەوارێکە کە ڕۆژنامەی ‌‌‌‌(کوردستان)ی دایک سەدەیەک لەمەوبەر لە غەریبی بەڵام بە ئازادی لە دایک ببێت ئازادی.

ڕۆژنامه واتە ئازادی بیری خاوەن ئیمتیاز و سەرنووسەر ئـازادی ئـەوانەی هەڵیدەسوڕێن وکاری تێدا دەکـەن بۆیە باشترە بڵێین یەکێکیش لە هۆکارەکانی ناسەقامگیری و جێگۆڕکێی ئەوە بووە تا بتوانێ ئازادی ڕادەربڕین لە دەست نەدات بۆیە هەر جارەو لە شوێنێک لە خاکی غەریبی دەرچووە واتە ئازادی ڕادەربڕین یەکێکە لە پایە ئەساسەکانی ڕاگەیاندن کە لە وڵاتانی جیهانی سێیەم تا ڕادەیەک ئەمە کەمە و جێبەجێکردنیشی  ئەستەمە.

.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

بۆ سەرۆکی شارەوانی سلێمانی

بۆ بەرێز توانا کەمال سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سڵاو رێز :- تۆ پێشنیارت کرد گۆرستان و قەبرهەڵ…