03/09/2020

مێژوو واقیع پێمان دەڵێن کورد شانازی بە عێراقی بوونی خۆیەوە ناکات

ئەبوبەكر كاروانی

سەرۆکی ھەرێم لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کازمی لەو دەربڕینەدا کە دەڵێت: کورد شانازی بە عێراقی بوونی خۆیەوە دەکات، سەرکەوتوو نەبووە. چونکە پێچەوانەی مێژوو واقیعە.

ڕیفراندۆمەکەی ٢٠٠٥ کەلەلایەن بزوتنەوەی ڕاپرسی ڕیفراندۆمەوە ئەنجام دراو ئێمەش ێەندامی لیژنەی باڵاو بەشێ لە ستافی سەرپەرشتیاربوین وھەستیاری حیزبی تێکەڵ نەبوو خەڵك قسەی دڵی خۆی کرد، وەلە٩٨/.بەشدارانی ڕاپرسیەکە دەنگیان بۆ سەربەخۆیی وجیابوونەوە لە عێراق دا،بەسە بۆ ڕوونکردنەوەی مەبەست. لەسەر ئەم دەربڕینە ناسەرکەوتووە سیاسیەش سەرنج بۆلای ئەم خاڵانەی خوارەوە ڕادەکێشین:
١- ڕاستە کاری سیاسی موجامەلەو بەکاربردنی کاتی وئیستھلاکی تیایە،بەڵام نابێت ئەمە لەسەر حسابی مەسەلە ستراتیژی وگەورەو واقیعیەکان بێت.
٢- پێم وایە کاربەدەستانی کورد لەزۆر کاتدا دەبێت خۆیان لە قسە کردن بەناوی گەلی کوردستانەوە بپارێزن و زیاتر بەناوی حکومەتی ھەرێم وخۆیان ودامەزراوەکانیانەوە قسە بکەن.بۆنموونە سەرۆکی ھەرێم دەیتوانی بڵێت: حکومەتی ھەرێم ڕێز لە پابەندیە عێراقیەکانی خۆی دەگرێت وھەوڵی سەقامگیری وچارەسەری کێشەکان دەدات. چونکە واقیع پێمان دەڵێت کاربەدەستان لە ھەرێمی نیمچە دابەشبوو پڕ لەناکۆکی ئەمڕۆدا گەر لەڕووی یاسایشەوە مافی نوێنەرایەتی کردنی گەلیان ھەبێت لەڕووی سیاسی وواقیعیەوە توانای ئەوەیان نیە. ئەمە جگە لەوەی ھەندێ جارتەم ومژلە سەر ئامانج ودیدگاکان دروست دەکات وئۆ باڵی مئژوویشی بەدواوەیە
٣-ئەم لێدوانە پێمان دەڵێت دەبێت سیاسە تمەدارو کاربەدەستی سیاسی زۆرتر ئاگای لەوە بێت، کە قسە کردن لە ژورە داخراوەکان وکۆبوونەوە سیاسیەکان زەمانەتی نیەو ئەگەری تەوزیفکردنی سیاسی زۆرە،بەتایبەتیش لەسەردەمی قەیراندا.
٤-ئێستا یەکێ لە کێشەکانی ھەرێم ،بەھۆی قەیرانەکانەوە لاوازبوونی گیانی شانازی کردنی بەشێ لە ھاوڵاتیانە تەنانە بە کوردو کوردستانیشەوە!!خۆئەگەر لەمڕۆدا بەشێ لە ھاوڵاتیان ئەگەر ھەڵبژاردن ببێت دەنگ بەلیستی کازمی دەدە ن وادەردەکەون ڕویان لەعێراقە،لەبەر ئەوەنیە شانازی بەعێراقی بوونەوە دەکەن،بە ڵکو لوتکەی نائومێدی خۆیانی پێ لە دۆخی ھەرێم وحوکمڕانان وکێشەکان دەردەبڕن و وەك جۆرێ لە جنێوی سیاسی وئامرازی ڕق بەکاری دێنن، گەرچی ھەڵەش بێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…