29/08/2020

دکتۆر عەبدولواحید، تۆ قۆڵبڕی ؟

ببورن بەڵام ئەمیش قۆڵبڕ دەرچوو!
دەتەوێت بزانی؟
بیخوێنەوە، نەخۆشەکە دەی گێریتەوە.

دکتۆر عبدالواحد، تۆ قۆڵبڕی ؟

بۆچی نەشتەرگەریەکەی من ترسناک بوو ؟

دکتۆرەکانیتر لە دوای « فیکە لێدان » بە دیار بەرزی ڕێژەی غودەکەمەوە دەیانگوت:
گرێیەکی بێ ئازار لە غودەتدا سەری ھەڵداوە، گومانی شێرپەنجەی لێدەکرێت، بۆیە ناچاری نەشتەرگەری بکەیت بەڵام ئەگەری لەدەست دانی دەنگت ھەیە ! خۆ ئەگەر لەدەستی نەدەیت بە دڵنیاییەوە قسەکانت پچڕ پچڕ دەبن.
غودەی سام ڕاستەوخۆ بە ژێیەکانی گەروی مرۆڤەوە لکاوە، پەیوەندی بە دەماغ و دڵەوە ھەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی بەشەکانی جەستە لەڕێگای ثایرۆکسیەنەوە. ئەو غودە خراپەی من زۆر زیاد لەپێویست ثایرۆکسینی فڕێیدەدا، ببوە ھۆکاری زۆر خۆریم، لاوازیم، نەفەس تەنگی و گیان لەرزین و ئارەقکردنەوەی زۆر و تێکدانی شێوەو قژ ھەڵوەرین و خەو قوڕسیم.
بەڵام تەپە تەپی خێرایی دڵم لەھەموویان ترسێنەرتر و ناخۆشتر بوو.

بۆ چارەسەر ئامادەی ھەمووشتێک بووم، بەڵام لەڕێگای ھاوڕێیانم لە دەرەوەی وڵات دڵنیاکرامەوە بێھودە، چەند دەفتەر دۆلارێکم دەچێ و بە کەمئەندامی دەگەڕێمەوە، کە ڕۆژانە حەڤدە حەپم دەخوارد !

من ئومێدی زۆرم بەداھاتوو ھەبوو، بەڵام ئەو قسانە بەس بوو بۆ لەناوبردنم.

دواجار دکتۆر عبدالواحد کۆتا ھەوڵم بوو.
ھەرچەند بەڕێوبەری نەخۆشخانەیەک پێی گوتم؛ مەچوەکنی قۆر بڕەو لە پەنا دین ……..، بەخۆی عەمەلیاتت ناکا سەرپەرشتیارەو خەڵاس.

کاتێک چومە نۆرینگەکەی سەرنجی بڕوانامەکەیم دا، مافی ٧٥$ ھەیە بۆ سەردانی نەخۆش، ئەو نوسی بووی: « پێنج ھەزار، ئەگەرنا مەیدە ! »
ئەوکاتە زانیم بۆچی دکتۆرەکانیتر ڕقیان لەو پیاوە دەبێتەوەو بە قۆڵبڕ ناوی دەبەن ..

نۆرینگەکەی قیامەت ئاسا پڕ بوو لەژنانی ڕووت، پەچەدار، بێ ڕیش و بەڕیش، ھەژار و دەوڵەمەند .. چاو قاوەو خورما بەلاش بوو.
جا ڕێگاشی نەدەدا نەخۆشەکان دەستی ماچ بکەن .

لەبەر خۆیەوە دەمی جوڵاند و دەستی لەملم دا. بەزەردەخەنەیەکەوە گوتی؛ نەشتەرگەریم بۆ داناویت، غودەکەی تۆ زۆڵە، ناچارین بەتەواوی دەریکەین و لەبری ئەوە ثایرۆکسین بخۆ.
گوتم: دکتۆر ئەی دەنگم چی بەسەردێتەوە ؟
گوتی؛ ھیچ کێشەت نامێنێ دڵنیابە باش دەبیت انشاءالله.

ئێستاش نزیکەی ساڵێکە بەجۆرێک باشم، کە وردە وردە گوپەکانم خڕدەبنەوە وورگم پەیداکردوە، گۆرانیش دەڵێم😁

ئاگاداربن؛ « دکتۆرەکانیش وەک سەرتاشخانەو حیزبەکان، خەریکی پڕو پاگەندەو ناشیرینکردنی یەکترین لەپێناو گیرفانیان »

لە ھۆڵی نەشتەرگەریدا پێم گوت؛ دەڵێن تۆ قۆڵبڕی ؟ ھەم دیسان بەزەردەخەنەوە گوتی؛
« دڵنیابە خۆم نەشتەرگەریەکەت بۆ ئەنجام دەدەم. »

لەپاشان بەم قاتە کوردیەوە سەردانیکردم، کاتێکیش ڕۆشت یەکێک لە پەرستارەکان زەرفێکی پێدام، لێی نوسرابوو؛ ئەمە دیاری دکتۆرە بۆ نەخۆشەکانی بەبڕی ٢٤٠ ھەزار.
من نزیکەی پێنج ملیۆنم چوو لەبەر دڵنیایی خۆم دەچومە تاقیگە گران بەھاکان. بەڵام خۆی تەنیا ملیۆنێک و چوارسەد ھەزاری وەرگرت.

شکور زەڕعەکەشم پاک دەرچوو.

تا لەژیانداماوە ڕێز لەو دکتۆرەبگرن، ئەو فەریاد ڕەسێکی نا سروشتیە.

ــ وێنەی نەخۆشەکە: ئەحمەد

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…