08/06/2020

هەر (٤٠٠) ملیارەکە!

ووتار

هەر (٤٠٠) ملیارەکە
_ زیاد لە دوو هەفتەیە بڕی (٤٠٠) ملیار دینار بۆ موچە لەبەغداوە گەیشتۆتە هەرێم. هەرچەند هاوارمان کرد، هەرێم نەیدا بە موچەو دایەوە بە قەرزی چەند کەسێک لەبری ئەوەی بیداتەوە بە قەرزی ملیۆن و روبعێک موچەخۆر، تا بازاڕی بێ موچەکانیش ببوژێتەوە.
_ بەداخەوەم لە هەرێم هیچ دامەزراوەیەک نیە بپرسێت: ئێوە نەک (هەر ٤٠٠ ملیار دینارەکە)تان برد، بەڵکو سامانی رابردو، ئێستاو داهاتوی نەوەکانتان بردوە. کوان ئەوانەی دەیانوت موچە دواناکەوێت؟ کوا موچەی (۳٠) رۆژ جارێك؟! کوا پەرلەمانی کوردستان (وەک دامەزراوە)؟!
_ ئێوە ئەگەر تۆزقاڵێك لەحوکمڕانی باشتان بزانیایە، لانی کەم ئەو پارەیەتان دەدا بە موچەی ئەو دامەزراوانەی کە لەم کاتی کۆرۆنایەدا لەریزی پێشەوەن. لەگەڵیشیدا بە داهاتی ناوخۆ موچەی هەموتان بدایە.
_ بەڵام ئێوە بێباکن لە چۆڵبونی نەخۆشخانەکان، لە وێرانبونی دامەزراوەو دامودەزگاکان. ئێوە بێباکن لە میللەت. بێباکن لە هەمو شتێك.

د.رێبوار کریم محمود
پەرلەمانتاری عیراق

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فەردە دۆلارەکانی مەلا بەختیار کەوتنە کوێوە؟

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ رووبەڕووبوونەوە و تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی خەریکە…