18/08/2020

هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه‌

هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته‌ قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه‌

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ پێویستی زانی ئه‌و راستیانه‌ ئاشكرا بكات، كه‌ ئه‌و 320 ملیار دیناره‌ی ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته‌ هه‌ولێر، جهودی راسته‌و خۆی سه‌رۆك كۆماری عیراق و، نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا بووه‌ و، ته‌نها بۆیه‌ك جاره‌و، ئه‌گه‌ر دوای گه‌رانه‌وه‌ی كازمی له‌ ئه‌مه‌ریكا، هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نه‌بێت به‌ ناوه‌رۆكی ریككوتنه‌ واژوونه‌كراوه‌كه‌وه‌و، واژووی نه‌كات، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان رووبه‌رووی چه‌ند قه‌یرانێكی گوره‌ترده‌بیته‌وه‌.

ئه‌مریکییه‌كان به‌ ده‌ق ئاگاداری هه‌رێمی یان كردووه‌، چاو به‌ گشت په‌یوه‌ندی یه‌كانیاندا له‌گه‌ل هه‌ریم ده‌خشیننه‌وه‌و، هه‌مان رای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ جیگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رایه‌تی عیراق حسن كه‌عبی، رایگه‌یاندووه‌ به‌زووترین كات ده‌بیت، هه‌ریم سه‌رجه‌م خاله‌ سنووری یه‌كان ته‌سلیم به‌ به‌غداد بكات و، به‌ پیچه‌وانه‌وه‌ چه‌ند هه‌لویستیكی تریش دژی هه‌ریمی كوردستان وه‌رده‌گریرێت، كۆده‌نگی 120 په‌رله‌مانتاران و سه‌ركرده‌ی شیعه‌كان دروست بووه‌، كه‌ به‌هیز چه‌ند هه‌نگاویك ده‌نین..

هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرای كردووه‌، گه‌ر هه‌ولێر پابه‌ند نه‌بیت به‌پێی ماده‌ ده‌ستووری یه‌كان و دژی بن، ئه‌وا به‌غدا ناتوانیت به‌وشیوه‌یه‌ چاوه‌روانی دۆخه‌كه‌ بكات و، بریاری زۆر گرنگتر ده‌دریت، كه‌ نزیك ده‌بیت له‌ مامه‌له‌ی سیستمی پاریزگاكان له‌گه‌ل شاره‌كانی هه‌رێم و، جگه‌له‌وه‌ش ئاشكرای كردووه‌ پیده‌چیت له‌ سالی نویدا به‌غداد دۆسیه‌ی نه‌وت یه‌كلا بكاته‌وه‌و له‌ده‌ست هه‌ریمی كوردستانی ده‌ر بهینیت.شیعه‌كان ره‌خنه‌ی توندیان ئاراسته‌ی كازمی كردووه‌، كه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ ئاسانكاری بۆ هه‌ریم كردووه‌ و 320 ملیار دیناری بۆناردوون و، هیما بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، كه‌ كازمی كه‌وتۆته‌ به‌ر ئیحراجی سه‌رۆك كۆماری عیراق، كه‌ به‌رده‌وام داوای كردووه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بیردیرت.

ویرای ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ هه‌زاران واژوی مووچه‌ خۆرانی هه‌ریمی كوردستانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، كه‌ داوا ده‌كه‌ن مووچه‌كانیان راسته‌و خۆ له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌ بدرێت…

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ زانیاری دروست كه‌وتۆته‌ ده‌ست به‌غداد، كه‌ نزیكه‌ی دوو مانگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ریم بڵێت داهاتی خاله‌ گومرگی یه‌كان كه‌می كردووه‌، به‌ ئاشكرا له‌ ریگه‌ی كۆمپانیاكانی به‌رپرسانی بالای هه‌ریمه‌وه‌، ده‌ستتیوه‌ردانی راسته‌وخۆ له‌ خاله‌ سنووری یه‌كان ده‌كریت و، له‌ سه‌دا 80 داهاتی هه‌ریم كه‌می كردووه‌.

ئه‌مریكی یه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ ئاشكرا رایان گه‌یاندووه‌، كه‌ كورد له‌ هه‌ریمی كوردستانی عیراق، توانای خۆ به‌ریوه‌ بردنیان نی یه‌و، گه‌نده‌لی و فه‌رهود و تالانی بۆته‌ به‌رنامه‌ی ئاشكرای سه‌ركرده‌ كورده‌كان.

به‌رای من به‌خویندنه‌وه‌ی من، ئه‌گه‌ر هه‌رێم به‌و شیوه‌یه‌ به‌رده‌وام بیت،ئه‌وا ئاینده‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ویته‌ مه‌ترسی كۆتای هاتنی یه‌وه‌..

به‌ختیار سه‌عید
هه‌ولیر
18ی8ی2020

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…