14/08/2020

سەروەری دەوڵەت و پاراستنی سنورەکان

هێمن برادۆستی

برادۆست میدیا

لەدوای دروست کردنی دەوڵەت نەتەوە و دەوڵەتی فرە نەتەوە و نەمانی ئیمپراتورییەتیەکان هەوڵ دراوە سنور وەک سەرەتایترین کار بۆ پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت بەکاربهێنن.

ڕێکەوتن و هەماهەنگی نێودەوڵەتی پێویستیەکی هەنوکەییبوو، ئەم رێکەووتنە پێویستی بەدەسەڵاتێکی باڵا هەبوو بۆ ڕێکخستنی گفتوگۆو لێکتێگەیشتنەکان دامەزراندنی چەندین ڕێکخراو بۆ هەڵسان بەو کارە کۆمەڵەی گەلان و نەتەوەیەکگرتووەکان دووباڵاترین نمونەی ئەم هەنگاوەن. لەسەردەمی نەتەوەیەکگرتووەکان چەندین لقی لێ جیابۆتەوە هەریەکەیان سەرقاڵی ڕیکخستنێکی نێودەوڵەتین .

سنور وەک سەرەتایترین مافی دەوڵەت داری بەخشراوە بەو کیانە سیاسییەی کەدروست دەکرێت. هەموو هەوڵەکانی ئەم کیانە سیاسیە بۆ ئەوەیە کەسنورەکەی پاریزراو بێت لەدەست درێژی جیران و هاوسنورەکانی ، دەوڵەت مافی وەڵامدانەوەی هەر دەستدرێژی و هێرشێکی هەیە کەبکرێتە سەریان ،

عێراق وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری بە پێی یاسای نێودەوڵەتی دان پێدانراوە، پاراستنی سنورەکان ئەرکی دەوڵەتی مەرکەزییە بۆردومانی سنورەکان و هێرشی دراوسێکان و بەکارهێنانی خاکەکەی لەلایەن ئۆپۆزسیۆنی دراوسێکانی بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی کارێکی نایاساییەو بە پێی یاسای نێودەوڵەتی ڕێگە پێنەدراوە.

عێڕاق لەبۆ شایەکی ئەمنی قوڵ دایە توانای پاراستنی سنورەکانی نیە بەڵام دەتوانێ لەرێگەی دەوڵەتە هاوسۆزەکانی و ئەنجومەنی ئاسایش ئەو دەست درێژیانە رابگرێت .

کۆنترۆل کردنی سنورەکان پێویستی بە پاڵپشتی و پشتیوانی دەوڵەتانی زلهێز هەیە جگە لەوەی یەک دەنگی ناوخۆی پێویستیەکی هەنوکەییە..

بۆردومانی سنورەکان لەژێر هەرناوێک بێت ئەگەر رەزامەندی دەوڵەتی لەسەر نەبێت کارێکی نایاساییە و ئەتوانێ داوای قەرەبوو سەرکۆنەی نێودەوڵەتی هێرشەکان بکات .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…