08/08/2020

دەتەوێیت ببیتە خاوەنی کاری خۆت ؟

بڕوا جزا

دەتەوێیت ببیتە خاوەنی کاری خۆت ؟

ئەم بابەتە بخوێنەرەوە
سەردەمێک بوو هەموان پەنایان دەبرد بۆ خوێندن و بڕوانامەی بەرز و شەهادە و نازانم چی و چی ،،، هەمووی بە با چوو
ئەوەی چەند ساڵە مۆزەفی حکومەتە ئاوات بە دوکانێک تەکسەیەک خانویەک ئەخوازێت ، ئەوەی چەند ساڵە دەخوێنێ ئاوات بەوە دەخوازێ شەلا ئەو ٢٠ سالەی خۆێندنی لە کەسابەتدا بەسەر ببردایە هەتا بگەشتایە بەوەی کە ئامانجیەتی ، هەڵبەت ئەمە بۆ هەموو کەسێک نیە و شتەکە هەموو خەڵک ناگرێتەوە بەلام زۆرینە پەشیمانن لە خوێندن و دەوامی حکومی،هۆکارەکەشی تەنها قسەی باو و باپیرانمانە ، کوڕ خۆم با شەهادەکەو هەر هەبێت باشە ، کچی خۆم کە شەهادەو نەبوو کەس ناوهێنێت ، کوڕی خۆم با نەعیلاج دوای ٢٠ سال تەقاوتیەکت هەبێیت ، ئاخر ٢٠ ساڵ خزمەتی حکومەت دەکەیت بۆ تەقاوتی ٢٠٠ هەزار ؟ ئەم ئەقڵیەتە کەی دەگۆڕێت ؟ لەم ماوەدا وتیان تاعینات دەکرێتەوە بۆ پێشمەرگە بەڵام یەک ساڵ دەبێت خۆ بەخش بێت . ئەی دوای یەک سالەکە ؟ دوای ٢٠ ساڵەکە ؟ چی ؟ خانوت ئەیەنێ ؟ دۆنمت ئەیەنێ ؟
ئەم میلەتەی ئێمە کەی بیر لە هەبوونی کەسابەتی خۆی دەکاتەوە ؟ کاکە گیان خۆ مەرج نیە یەکسەر کۆمپانیا دانێیت یاخود یەکسەر دوکان دابنێیت،ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ گەنجەکان کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بتوانن پارە پەیدا بکەن ، چۆن ؟
#تۆ چی دەزانیت ؟
وەلا هیچ
#ئەی بۆ خۆت فێری شتێک ناکەیت ؟
جا خۆم فێری چی بکەم ؟
#ئەزیزم فێر بوون لەم ڕۆژەدا لە هەناسەدان ئاسانترە
( گۆگل هەیە ) باوەڕ بکەن لە گۆگڵ بنوسە چۆن چارەسەری مایەسیر بکەم تیایەتی ئیتر تۆ بلێیت فیربونی تەکنەلۆژیای تێدا نەبێت ؟
هەر لە نەخۆشی و ئایتی و تەکنەلۆژی بگرە هەتا هەموو بوارەکانی تر فێرکاری هەیە بە هەموو زمانێک
#نمونە
تۆ لە گۆگل خۆت فێری بەرنامەی دیزاین بکە ، بەرنامەی ئافتەر ئیفێکت سینەما فۆڕدی ، فۆتۆشۆپ ،، دواتر کە فێر بوویت لەاوەی ٤ مانگدا بە ئاسانی دەتوانی پێیجێک دابنێیت و چەندین ڤیدۆی کە دروستت کردوە بلاوی بکەیتەوە و کۆمپانیا گەورەکان و کەناڵە ناوخۆییەکان مامنونت دەبن بە پارتایم و فولتایم کاریان لەگەل بکەیت ، هاوڕێیەکم هەیە ناوی ڕابەرە کە تاگی ناوەکەیم کردوە لە خوارەوەی پۆستەکە کە گەنجێکە لە بواری گرافیک دیزاین کار دەکات و جێگای شانازیە و زۆربەی ئەو کارانەی کە لە ڕوداو دەکرێت ئەو دەیانکات لە بیرمە کە جار جار ڤیدیۆی دروست دەکر و بلاوی دەکردەوە لە وێبسایتەکاندا ئێستا تەئکیدم زیاتر لە ٣ هەلی کاری لە بەردەستە و کامیانی بوێت بۆی دەچێت،بەڵام تۆ چیت کرد ؟ پەپجیت دابەزاندوە بەم دەس و بەو دەس تەقە لەم و لەو دەکەیت و ژیانت بوە بە یاری کردن و کات بەسەر بردن بە تیکتۆکەوە یان پەیجێکت داناوە و ناوت ناوە مەلەف خانە و مەلەفی ئەم و ئەو بلاو دەکەیتەوە ؟تۆ ئەتەوەێ بەمانە بگەیت بە چی ؟ بانگت بکەن لە یابانەوە بلێن (کیڵ)ی چاکت کردوە و ئەوە ٢ ملیۆن دۆلار ؟
بیرکردنەوە لە داهاتوو ئیشی من و تۆیە ، ئەوە تۆیت دەبێت یاسا دابنێیت بۆ مرۆڤایەتی بەڵام پێش ئەوان بۆ خۆتی دابنێ،
جیاواز بن و بە جیاوازی بژی ، من هیچ کات حەزم لە کارێک نەبوە دوبارە بێت یاخود ئاسان بێتە بەر دەست ئەوەی کە هەلم بژاردوە لە ژیانمدا بواری تەکنەلۆژیا و ئایتیە من بیر لەوە دەکەمەوە لە سالانی داهاتوودا ڕۆبۆت بخەمە بازاڕەوە من لێرەوە دەست پێ دەکەم بەڵام دەزانم کە کۆتایمم نیە،ئەو کاتەی کە تۆ هەتا ٥ بەیانی یاریت دەکرد و دەنگە دەنگت نەیدەهێشت باوک و دایکت بخەون من بە دوای زانیاریدا وێل بووم و چاوەکانم سوور دەبویەوە لەبەر شاشەی کۆمپیوتەرەکەدا،من شاگردیم کرد ٢٠٠٥ ڕۆژی بە ٧ هەزار گۆرانی و ڕەسمم دەکردە ناو مۆبایلەوە، دواتر بوو بە ١٥ دواتر بو بە ٢٥ باوەڕ بکەن لە و دەکانە شاگرد بووم ئاخیر جار کە وازم هێنا ڕۆژی ٩٠ هەزارم هەبوو ئەوەنە گرنگیم بە کارەکەم دەدا و ئەپدەیتم دەکرد لە کارەکەمدا ساحێب کارەکەم بە هۆی منەوە ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ $ قازانج دەکرد ،کارکردن لە ئێستا زۆر ئاسانە و خۆزگە ١٠ سال لەمەو پێش ئەم کارەی ئێستا دەبوو ئەو کات خۆمم لە شوێنێکی زۆر بەرزنتردا دەبینی،کە دەستت کرد بە کار کردن وەک ئەو وەستایە مەبە کە جاران دەرزی پەرەمێزی ئەفرۆشت و پلیتەی چرای دەگۆڕی چونکە ئەو دوور بین نەبوو وای دەزانی هەموان پێویستیان بە دەرزی پەرەمێز دەبێیت،بێ ئاگا لەوەی سپلێت و هیتەر یەنە کایەوە و پێیستە خۆی فێری ئەوە بکات،ئێستا ئەو بەیانیان دوکان دەکاتەوە و بە دەستی بەتال دەڕواتەوە ماڵ،چونکە ئەو ئەپدەیتی کارەکەی نەکرد،تۆش کە دەستت کرد بە کار هەمیشە هەول بدە تازەگەری بکەیت لە کارەکەتدا

هەموو ئەمانەشی کە باسم کرد،گەر خودا ویستی لەسەر نەبێت هیچ کات ڕونادات،بەلام بشزانن خودا رسقی بۆ دیاری کردون نەک نان ، نان دەبێت بە دوایدا بگەڕێیت و ڕسق خۆی دێتە بەر دەستت

#من وەک شارەزایەکی بواری #ئایتی و شارەزایی کارکردنی ئەو بوارە ئامادەم هەر #گەنجێک بیەوێت ببێیتە خاوەنی کاری خۆی #هاوکاری بکەم و ڕێنمایی بکەم و #کۆرسی بۆ دیاری بکەم بە بێ بەرامبەر و #پەیجیشی بۆ بکڕینەوە و لە داهاتەکەی پارەکەی لێ بسێنینەوە ،

بڕوا جزا
بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری کۆمپانیای ئۆنلاین گارد

Online Guard
Brwa Jaza
Rabar Erkan

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…