08/08/2020

سالار مەحمود: بێ رێکەوتن کازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ

بەبێ رێکەوتن لەگەڵ هەرێم کازمی رێژەیەک پارە بۆ کوردستان دەنێرێت بەناوی پێدانی مووچەوە. چونکە بۆ هەڵبژارنی داهاتوو نیازی دروستکردنی لیستی سەرتاسەری هەیە لە عیراق و کوردستان.

دەیەوێت بە رای گشتی کوردستان و مووچە خۆران بڵێ بەبێ رێکەوتن لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی هەرێم هاوکاریتان دەکەم.

کوردستان تەنیا بۆ پارە چاوی لەبەغدایەو دۆسیە ستراتیژیەکان فەرمۆش کراون.

سەرەتا بە هاندانی ئەمریکا هەر زوو لەکوردستانەوە پشتیوانی بێ مەرج بۆ کازمی راگەیەنرا. ئەگەر کازمی لەسەر ئاستی گشتی توانی چاکسازی بکات و هاوتەریبیش ئیستحقاقی دەستوری کوردستان، ئەوا دەشێ دەستخۆشی لێ بکرێت. بەڵام نابێ پەلە بکرێت لە بڕیاردان لە ئەجنداو نیازی داهاتووی مستەفا.

لە کارنامەکەیدا هەڵبژاردنی پێشوەخت هەبوو، پەرلەمانیش دەنگی بەو کارنامەیە داوەو داخوازیەکی گشتی بوە، بۆیە دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردن لەلایەن حکومەتەوە ئاسایی و یاساییە، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەکانی تر.

لەهەڵبژاردنی داهاتوو هەموو لایەنەکانی ئێستا کورسی کەم دەکەن و دابەشبونی زۆرتر دروست دەبێت بەپێی یاسا نوێکە. نەوەیەکی نوێی سیاسی و چینێکی سیاسی نوێ لە عیراق سەرهەڵدەدەن. نەوە کۆنەکەش پاشەکشە دەکەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…