07/08/2020

ژن ژیانە

هونەر سمایل

شکانەوەو تاوانبارکردن نیە تەنها رەخنەیەکە بە ئامۆژگاری وەریگرە

بەومەرجەی ژنان ڕۆڵ ببینن و کەمتەرخەم نەبن لە بەرەو پێش چون کە ئێستا سەدەی بیست و یەکەو سەردەمی پێشکەوتن و خوێندەواریە بەتایبەتر پەروەردەکردن لەناو خێزانەکان و ڕاهێنان بە منداڵەکان بکەن بەشێوەیەکی تەندروست لەسەر ڕچێکەیەکی پێکەوە ژیان و یەکسان و دادپەروەر و مرۆڤ دۆست بەگشتی ،ئازادیەکان تەنها بۆ پیاوان نەبێت و مردن و زیندانیش بۆ ژنان.

ئێمەی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە عەرەبەکان بەگشتی و کورد بەتایبەتلەوەتەی هەیە بە پیاوسالار و ژن کوژ ناوبانگمان دەرکردوە لەلای وڵاتە پێشکەوتوەکان و ئەوروپیەکان بەگشتی.

کەواتە باسی کورد دەکەم وەکو خۆم کە کوردین زۆر گرنگە تاوانی ژن کوشتن و ئازاردان و پێشێل کردنی مافی ژنان تەنها نەخەینە ئەستۆی پیاو لەبەر ئەوەی نا کە من پیاوم داکۆکی بکەم و پشگیری لەپیاو بکەم هیچ کات لەگەڵ ئازاردان نیم بەڵکو دەبێ ژنان بەپلەی یەکەم لەڕوی پەروەردەوە بەتەواوی گرنگی بە منداڵی کوڕ بدەن هەوەکو چۆن کچەکان وەکو هاوڕێتانە لەژیانی ڕۆژانەتان و بگرە پەردە لەنێوانتاندا نیە و هەموو نهێنیەکی یەکتر دەزانن دایكان و کچان.

کەواتە ڕۆژانە کە زۆرترین کاتەکانی منداڵ لای دایکیانە تەنها چەند کاتژمێریك ئێواران و شەوان کەپیاوەکان لەئیش گەڕانەوە منداڵەکان دەبینن .

بۆیە مەهێلە کوڕەکان کە گەورەبوون هەست بە لەخۆبایی و گەورەتر لە کچان یا ژنان بکەن، دەبێ دایکان وەکو مامۆستایەکی پێشەنگ لەمڕۆوە کە یەشتان درەنگ نیە بۆ رێگری کردن لە پیاوسالاری و بەرەنگابونەوەی توندو تیژی دژی ژنان لەداهاتوو نەوەیەکی تەندروست گەورەبکەن دوور لە جیاوازی و پیاو سالاری
هەر بۆیە گرنگە ماڵەکان بکرێتە قوتابخانەو دایکان مامۆستای کورەکان بن بۆ خۆشویستنی کچان و ژنان نەهێلن ڕەگی ڕق و قینە لەدڵ و مێشکیان بڕوێت.

هەروەك ئێمە لەمنداڵی هەمیشە دایکان پێیان وتوین ئێوە کوڕن یاری لەگەڵ کچان مەکەن عەیبە !
خۆ تۆ ژن نیت دەێیتە ناو کچان یاری دەکەیت ، ژنانی مەبە …. هتد، جل و بەرگ یا قاپ مەشۆ یا نەهێلن ئاوێك بە حەوشە دابکەیت و لەبری دایك یان خێزان بەردەرگا بشۆی دەڵێن ئەوە ئیشی ژنانە نابێ تۆ بیکەیت.

هەروەك بەمنداڵی کاتێك دەچوینە ناو کچانی کۆڵان بۆ یاری کردن کچەکان وافێرکرابون دەیان گوت ( کوڕ لەناو کچان باوك قالونچە ) یان بە پێچەوانەوە ئێمە بە کچانمان دەوت تا شەرم بکات و تێکەڵی یەکتر نەبین کە ئەوەش خۆی لەخۆیدا دەبێتە چاندنی ڕق و جیاوازی لەنێوان کوڕ و کچ ، لەکۆتاییش کوڕان یان پیاوان لوت بەرز دەردەچن و هەر شتێکی کچان یا ژنانی بەدڵ نەبێت لە شێوازی پۆشینی جل و بەرگ و کارو تەنانەت قسەکردنیش دەست دەکات بە کردەوەی توندوتیژی چونکە دەزانێت لە ووڵاتێکە پێگەو پشتی پیاو بەهێزترە لەرێگەی دەسەڵات و کەلتۆرو پشگیری ئاینەوە زۆرجار بەدەرفەت دەزانێ بۆشکاندنی ژنان و بێ تاوان کردنی پیاو بەبیانۆی شەرەف و هەزاران توهمەی تر .

کەواتە کوڕەکان تا بچوکن لەبەردەستی ئێوەی ژنانن دەتوانن لەمنداڵیەوە ڕایان بهێنن کە هیچ جیاوازیەك نیە لە نێوان کوڕان و کچان لە ڕوی ماف و ژیان لەسەر زەوی ئەگەر نەتتوانی منداڵەکەت کە لە هەناوی خۆت دروستت کردوە کە بەشێکە لە گۆشت و خوێنت بەخۆشەویستی ڕابهێنی گلەیش لە گەورەبونیان مەکە چونکە هیچ شتێك ئەستەم نیە بۆ نمونە : بۆچی
حزبەکان یا بنەماڵەکان یا شێخەکان و پاشاکان …. هتد
دەتوانن و توانیتیان هەر یەك زیاتر لە سەدەیەك کۆمەڵێك کۆیلە بکەنە دارو دەستەی خۆیان و خزمەت و پاسەوانی مانەوەی کورسیەکانیان پێ بکەن ئێوە نەتوانن جگەر گۆشەکەتان فێری خۆشویستنی خۆتان بکەن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…