30/07/2020

دیوە شاراوەکەی رووداوەکانی نێو نەخۆشخانەی رزگاری

د. ئاراس برادۆستی

کارگەی ئۆکسجینی رزگاری لە باشترین حاڵەتدا توانای دابینکردنی ئۆکسجینی بۆ 72 نەخۆشی مامناوەند هەیە، بەپێی گوتەی بەرێوەبەرەکەی، ئەو کارگەیە دوو ساڵە لەکارکەوتووە و چاکنەکراوەتەوە، چاککردنەوەکەشی بەپێی گوتەی شارەزایان تەنیا 17 ملیۆن دیناری پێویستە.

بە وردی دیقەتی ئەم ژمارانە بدە؛
ئێستا لە نەخۆشخانەی رزگاریدا 230 تووشبووی کۆرۆنا هەن، 180 کەسیان پێویستییان بە ئۆکسجینە،60 تووشبوو بە ماسکی سیپاپ ئۆکسجین وەردەگرن، یەک دانە سیپاپ 18 بتڵی ئۆکسجینی پێویستە کە دەکاتە نزیکەی 40 لیتر لە 24 کاژێردا بۆ یەک کەس.

ئێستا نەخۆشخانەی رزگاری لە کاژێرێکدا پێویستیی بە 100 بتڵی ئۆکسجینە، واتە پێویستیی بە 2400 بتڵی ئۆکسجینە لە 24 کاژێردا، ئەو ئۆکسجینەی لە سلێمانییەوە دوو رۆژ جارێک دێت 10 هەزار لیترە، واتە نزیکەی 250 بتڵی ئۆکسجینە، کەمتر لە ٪10ی پێویستیی رۆژانەی رزگارییە، بەڵام چونکە دوو رۆژ جارێکیش دێت ئەمە واتە تەنیا ٪5ی پێداویستیی رۆژانەی نەخۆشخانەکە لە ئۆکسجین دابیندەکات، بەو مەرجەی ژمارەی نەخۆش لە رزگاری کە لە یەک هەفتەدا دووهێند بووە، وەک خۆی بمێنێتەوە و زیادنەکات.
..

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەم حکومەتەیە!؟

ئەمڕۆ پێنج هاوڵاتی بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر ی پایتەخت گیانیان لەدە…