08/07/2020

سەرۆک کۆمار خۆی بۆکەی ھەڵگرتوە؟

لەتیف شێخ مستەفا

تورکیا نیوەی کوردستانی داگیر کردوەو بەتەمای نیوەکەی تریەتی ، ھەرگیزیش ناکشێتەوە.

تێدەگەین کە حکومەتی ھەرێم ھیچی لەبارا نیەو پێشمەرگەش بۆ ڕۆژی تەنگانە ھەڵگیراوە،

بەلام ئەی سەرۆک کۆمارو پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا بۆ بێ دەنگن؟

سەرۆکی کۆمار یان ٥٠ پەرلەمانتار دەسەڵاتیان ھەیەو دەتوانن داوای کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان بکەن، ئایا لە کاری دوژمنکارانەی دەرەکی و داگیرکردنی وڵات نائاسایی تر ھەیە ؟

ئەرێ ئەو دەسەڵاتەیان بۆ کام ڕۆژی تەنگانە ھەڵگرتوە؟ سودی ئەو پۆستانە لەبەغدا چیە ئەگەر لە رۆژێکی وەھادا بەکار نەھێنرێن؟

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

دیوە شاراوەکەی رووداوەکانی نێو نەخۆشخانەی رزگاری

کارگەی ئۆکسجینی رزگاری لە باشترین حاڵەتدا توانای دابینکردنی ئۆکسجینی بۆ 72 نەخۆشی مامناوەن…