24/06/2020

پێنج خاڵ ده‌رباره‌ی برینی مووچه‌

ئومێد قەرەداغی

برادۆست میدیا ـ ووتار

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موان ده‌زانین گه‌نده‌ڵی فراوان و بندیواری بێشومار هه‌یه‌، به‌ڵام شكستی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستكورتی حكومه‌ت له‌ دابینكردنی خه‌رجییه‌كان و برینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌رهه‌می سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابووریه‌، به‌رهه‌می گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌ فاشیله‌كانه‌، به‌رهه‌می شكستی ئه‌و گریبه‌سته‌ نه‌وتیانه‌یه‌ كه‌ به‌وپه‌ری بێ باكی و دوور له‌ گیانی به‌رپرسیارتێ نیشتیمانییه‌وه‌ كراون، كه‌سانێكیش له‌ ئه‌كادیمیست و نوسه‌ر و سیاسی پشتیوانی بوون و لێی سودمه‌ندبوون، زۆریان كه‌تبوونه‌ داوی ناو ئه‌و وه‌همه‌وه‌ كه‌ ئابووری سه‌ربه‌خۆ به‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ كۆتایی دێت، كۆی ئه‌مه‌انه‌ش پارتی ئه‌ندازیار و جێبه‌جێكه‌ری بوه‌، ده‌كرێت برینی مووچه‌ وه‌ك ئه‌نجامێكی راسته‌وخۆی سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابووری سه‌یر بكه‌ین، با سه‌رنجی ئه‌م خاڵانه‌ بده‌ین :

یه‌كه‌م : گرێبه‌سته‌كان به‌ ته‌واوی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان كراوه‌، زۆربه‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان به‌ گرێبسه‌تی مشاركه‌(عقود المشاركه‌) كراون، له‌م جۆره‌ له‌ گرێبه‌سته‌ رێژه‌یه‌كی گه‌وره‌ له‌ داهاتی نه‌وت ئه‌چێت بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن، هه‌ندێكجار گه‌یشتۆته‌ رێژه‌ی 40%، ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ و ته‌سلیمكردنی داهاتی نیشتیمانی ئێستا و نه‌وه‌كانی داهاتوه‌ به‌ به‌ كۆمپانیاكان، قبوڵكردنی ئه‌م جۆره‌ له‌ گرێبه‌ست له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ بۆ چه‌ندین هۆكار ئه‌گه‌رێته‌وه‌، له‌وانه‌ هه‌رێم ده‌وڵه‌ت نییه‌ و بۆ راكێشانی سه‌رنجی كۆمپانیاكان ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ له‌ قازانجی پێداون، هه‌رێم بره‌ پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی به‌ناوی شیرینی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان وه‌رگرتوه‌، ئه‌م پاره‌یه‌ی به‌ سه‌وزی خواردوه‌، له‌ سه‌رده‌می نێچیرڤان بارزانیدا بری 5 ملیار دۆلار وه‌رگیراوه‌ و خوراوه‌، به‌هۆی ئه‌م گریبه‌سته‌ نه‌وتیانه‌وه‌ ئه‌مرۆ داهاتێكی ئه‌وتۆ بۆ هه‌رێم نامێنته‌وه‌، به‌ته‌نها له‌م مانگه‌ی هه‌رێمدا به‌ به‌های 312 ملیۆن دۆلار نه‌وتفرۆشراوه‌، به‌لام ته‌نها 82 ملیۆن بۆ حكومه‌ت ماوه‌ته‌وه‌، باقیاته‌كه‌ی بۆ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێن و كرێی گواستنه‌وه‌ و.. رۆشتوه‌، ئه‌مه‌ چ كاره‌ساتێكه‌ له‌و نه‌وته‌ی ئه‌یفرۆشیت كه‌متر 27% بمێنیته‌وه‌ بۆ حكومه‌ت و باقیاتی برۆات بۆ كۆمپانیاكان و ولاتان.

دووه‌م : گه‌نده‌ڵیه‌كی گه‌وره‌ له‌ داهاتی نه‌وتدا هه‌یه‌، ئه‌و داهاته‌ دێته‌ی دیته‌ هه‌رێم به‌ دۆلار دێت و ئه‌درێت به‌ بانكێكی نزیك له‌ پارتی، هه‌ر سه‌د دۆلار به‌ 116 هه‌زار دیناری عێراقی، به‌مه‌ش به‌ ته‌نها له‌م مانگه‌دا ئه‌و بانكه‌ حزبیه‌ نزیكه‌ی 5 ملیۆن دۆلار قازانجی كردوه‌، هه‌موو مانگێك ئه‌مه‌ دووباره‌ ئه‌بێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی ماوه‌ی 16 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیران بوو ، ته‌نها یه‌ك ساڵیش بودجه‌ی نه‌ناردۆته‌ په‌رله‌مان

سێیه‌م : شه‌فافیه‌ت له‌ داهات و بودجه‌ و خه‌رجیدا نیه‌، نێچیرڤان بارزانی ماوه‌ی 16 ساڵ سه‌رۆك وه‌زیران بوو، ته‌نها یه‌ك ساڵیش بودجه‌ی نه‌ناردۆته‌ په‌رله‌مان، له‌ حكومەتی یه‌كگرتووی هه‌رێمدا ته‌نها دوو ساڵ بودجه‌ نێردرایه‌ په‌رله‌مان ئه‌ویش ئه‌وكاته‌ بوو كه‌ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیران بوو،  جگه‌ له‌و دوو ساڵه‌ی ئه‌و، نه‌ دوای ئه‌و و نه‌ پێش ئه‌و كه‌س پرۆژه‌ی بودجه‌ی نه‌بینی و كه‌س بودجه‌ی نه‌نارده‌ په‌رله‌مان، ئه‌مه‌ش هێمایه‌كی مه‌ترسیداره‌ و بودجه‌یه‌ك له‌ تاریكیدا ئه‌روات و خه‌رج ئه‌كرێت.

چواره‌م: به‌هۆی فرۆشتنی سه‌ربه‌خۆی نه‌وته‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ئاڵۆز بوو، دواتری ئه‌م ئاڵۆزییه‌ به‌ خراپترین شێوه‌ ئیداره‌درا، سه‌ره‌نجام به‌غدا بودجه‌ی هه‌رێمی بری و كاره‌سات روویدا ، كاره‌ساتی وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری، ئیفلیجبوونی چالاكی و گه‌شه‌ی ئابووری، كاره‌ساتی سیاسه‌تی زالمانه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌، كاره‌ساتی قه‌رزابوونی هه‌رێم به‌ بڕی نزیكه‌ی 27 ملیار دۆلار.

پێنجه‌م : ئه‌و بۆچوونه‌ی پێیوایه‌ هه‌موو حزبه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌ت پێویسته‌ تحمولی مه‌سئولیات بكه‌ن له‌ ئیفلاسی حكومه‌ت و برینی مووچه‌دا بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌، له‌ راستیدا ئه‌وه‌ی پێویسته‌ ته‌حمولی مه‌سئولیاتی برینی مووچه‌ و ئیفلاسی حكومه‌ت و وێرانبوونی ژێرخانی ئابووری بكات پارتییه‌، چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندازیار و جێبه‌جێكه‌ری سیاسیه‌تی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وت بوو، ئه‌و ئه‌نجامده‌ری گرێبه‌سته‌كان بوو، ئه‌و گرێبه‌ستی په‌نجا ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ئه‌نجامداوه‌، ئه‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی هه‌ریمی ره‌سمكردوه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆی به‌غدای كردوه‌ به‌ دوژمن و داگیركه‌ر، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵی بوبێت كردوێتی به‌ دۆست و هاوپه‌یمان .

ئەم بابەتە ڕای نوسەر خۆیەتی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…