13/02/2020

سولەیمانی و ئەمریکا، عێراق یاریگای بەریەککەوتنەکان

برادۆست میدیا ـ ووتار

لە جە نگی عێراق ئێرانەوە ، ئە مریکا هەولیداوە ئێران لە جەمسەری یەکێتی سۆڤیەت دروربخاتەوە، بە هاوکاری کردنی
تە نانەت لە کاتی شۆرشی ئیسلامی ئێران و لادانی سیستەمی پاشایەتی و جێگرتنەوەی سیستەمی کۆماری وە گرتنی دەسەڵات لەلایەن مەلاکان و پێدانی جۆرێک لە پیرۆزی بە رابەری شۆرش،خومەینی، لەلایەن دەسەڵاتە نوێکەو تەنانەت هاوکاریکردنی بۆلەناوبردنی نەیارەکانی وایکرد ئێران کە مێک لەیەکێتی سۆڤیەت دوربکەوێتەوە ، تەنانەت بە رژەوەندی و هاوکارییەکەیان گە یشتبۆوە ئاستی هەماهەنگی بۆ لەناوبردنی نە یارە
هە رێمییەکان و پاراستنی ئامانجەکانیان، بەڵام بە ردەوامی هەوڵی فراوانخوازی و هەژموونی دەسەڵات لە لایەن هەردولا وایکرد ناکۆکی بکەوێتە نێوانیان، سەرەتای ناکۆکییەکان دە گەڕێتەوە بو 11سیبتیمبەر و هێرشی تاڵیبان بۆ سەر بورجە بازرگانی و بە ناوبانگەکانی ئە مریکا.
روخانی رژێمی سەدام لە عێڕاق و هاتنی دەسەڵاتێکی نوێ ، سەرەتایەکی نوێی کێشمەکێشی دەسەڵاتی نێوان هەردولابوو دەرکەوتنی کارەکتەرێکی نوێ لە ئاراستەکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئێران بە ناوی قاسم سولیمانی ، هە رەشە بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق زیادی کرد ، ئە مەش بوەهۆی ئەوەی ئە مریکا بیر لە ڕێگا چارەییەک بکاتە وە بۆ وە ستاندنی ئێران و خودی سولیمانی ،لە سەردەمی ئۆباما ئە مریکا ویستی لە ڕیگای ریکەوتنی جۆراوجۆرو بە تایبەت ڕیکەوتنی ئە تۆمی ئێران بوەستێنی ، بە ڵام کێبرکێی نێوان دوو سەرکردەی ئێران سولیمانی.
سە رکردەی سوپای قودس و جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، سە رکەوتنی ڕیکەوتنەکەی بە ئاڵۆزی هێشتەوە، چونکە هەرییەکەییان هەوڵی ناوبانگ و هیشتنەوەی ناسنامەی خودییان ئەدا.
سولیمانی 10یەیەک کارەکتەرێکی نێودەولەتی بوو تەنانەت زۆر جار باسی ئێران بەسترابووەوە بە سولیمانی لە ئاراستەکردنی سیاسەتە هەرێمییەکان و دورخستنەوەی شەرو پەشێوییەکان بۆ دەرەوەی ئێران.
لە عێراقدا سولەیمانی ڕۆلێکی باڵای هەبوو لە چارەسەرکردن و ئاڵۆزنەبوونی کێشەناوخۆییەکان بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی و دەسەڵاتی شیعە ، تەنانەت لەروی سەربازییەوە زۆر جار وەک ئەفسەرێکی باڵای سوپا تەماشادەکرا، رۆل و پێگەی سولیمانی زیاتر دەرکەوت لە شەری تیرۆر بە تایبەت شەری داعش ، کەلە ناوەراستی مانگی حوزیران2014لەسوریاوە هەرەشەکانی گەیشتە عێراق و شاری موسڵ و چەندین شاری تری داگیرکرد، ئەوکاتەی ریکخراوی تیرۆریستی داعش لە هەولێر نزیک بووەوە سەرکردایەتی کورد داوای هاوکاری ئاسمانی لە ئێران کرد و کە سولیمانی ڕۆلی سەرەکی بینی لە نەکەوتنی هەولێر ، دواتر بە فەتوای مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق حەشدی شەعبی دروست کرا کەسەرەتا خۆبەخشی بوو ،ئە مە هەنگاوەی ئێران وایکرد ئەمریکا زیاتر بێ ترسێت لە کەوتنە مەترسی بەرژەوەندییەکانی لە عێراق، بەڵام لێرەدا نەکەوتە ململانێی قوڵ ،چونکە پێویستی بەحەشد بوو لەم قۆناغه، لەلایەکتر ئەمریکاو ئێران هاورابوون لەگرتنەوەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن سوپاو حەشد، کەخودی سولیمانی سەرکردایەتی هێرشەکەی دەکرد بۆسەر کەرکوک.
کوشتنی وەرگێرێکی ئەمریکی لەلایەن هێزە دروست کراوەکانی ئێران لە بنکەی k1لە کەرکوک ئەمریکای بەرەو تۆلە سەندنەوەو کوشتنی سولیمانی پلان دارێژەرو ئاراستەکردنی سیاسەتی هەرێمایەتی ئێران هەنگاو بنێ، کوشتنی وایکرد بارودۆخی عێراق زیاتر ئاڵۆزبێت . چونکە ناوچەی سەرەکی بەرییەک کەوتنەکانە ، ئێران هەوڵئەدات بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەناو ببات لەڕۆژهەلاتی ناوەراست بەگشتی و عێراق بەتایبەت ئەمریکاش هەوڵی پاراستنی ئەدات بەگرتنە بەری کۆمەڵێک ئامرازی سیاسی و سەربازی، دوای 17ساڵ لەروخانی رژێمی عێراق تائێستا نەیتوانیوە ئاسایشی نێوخۆی بپارێزیت ،بەهۆی ململانێی زلهێزەکان لەمەو بەدواش ئاراستەکان بەرەو ئاڵوزتربوونی بارودۆخەکە ئەرۆن ، حکومەتێک کەپاڵشتی شیعەی وەکالەتی ئێران و گڵۆپی سەوزی ئەمریکای لە پشت نەبێ سەرکەوتن و مانەوەی کابینەی زەحمەتە.
لێرەدا پرسیار ئەوەیە ئایا شوێن گرەوەی سولیمانی هەمان بنەماو عەقلیەتی ئەو دەگرێت بەر ؟ وە ئەمریکا چ هەڵوێست و ئامرازێک دەگرێتەبەر بۆ روبەروبوونەوەی؟

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…