18/09/2019

جیاوازی قوتابی پێشان و ئێستا

فەرهاد موکری

برادۆست میدیا ـ ووتار

بۆچی قوتابی ئارەزووی خوێندنی نییە وەك پێشان، هۆکار زۆرن،
پێشان: ئەگەر بیخوێندبا ژیانی مسۆگەربوو، دادەمەزرێ و موچە و پارچە زەوی و عەقاری و خاوێن و باوێن و بێ ئارەقە، ئەگەر نەخوێنێ کرێکاری، عەسکەری هتد.

ئێستا: دامەزراندن (فت )….. ئەوەی داشبمەزرێ موچەکەی ژیانی دابین ناکات، ئەوەی ڤیتامین (و)هەبێ بەبڕوانامەیەکی نزمتر دەبێتە بەڕێوەبەری فەرمانگە و خاوەن بڕوانامە بەرزەکانیش لەبەردەستی کاردەکەن!

پێشان: ئەوەی لە قوتابخانە هەبوو، لە دەرەوەی و لەماڵێش نەبوو ( وەرزش ، هونەر،ڤیستیڤاڵ ،…………)
ئێستا: ئەوەی لە دەرەوە هەیە زۆۆۆۆر سەرنج راکێش تروخۆشترن لە هی قوتابخانە (وەرزش،ئینتەرنێت وفەیسبووك وهاوشیوەکانی ….، کافتریا،گازینۆ و……….هین وهەرامەکانیتر).

سیاسەت و بڕیار و یاسا و رێنماییە پەروەردەییەکان گۆڕاون …..!!!! وەك :
پێشان: سزادان هەبوو (وەك لێدان) ، دەرکردن لە پۆل ، سەرزەنشت کردن…

ئێستا: دەرکردن قەدەغەیە، سەرزەنشت (روحی مەعنەوی )قوتابی دەشکێنێ، ئەلحمدلله لێدان نەماوە، وەك هەموو جیهان و مامۆستا سجن دەکرێ…. هەموویشی بەبێ بەدیل لابراوە!
پێشان: کەوتنی تێکڕا(معدل) هەبوو.
ئێستا: هەرباسیشی نەمایە!
پێشان: بەهەقی خۆی نەبایە یەك نمرەی نەدەدرایێ.
ئێستا: بڕۆ دەوام بکەو سەرکەوتوو بە، لەرۆژانەش نابێ نمرەی نائومێدی بدرێتێ، تا نمرەی وەرز 100 بوو، ئەگەر سفریشی هەبێ نابێ لە 30 نمرە کەمتری بۆ دابنرێ!
پێشان: قوتابی خواخوای بوو مامۆستای لێ رازی بێت.
ئێستا: پێچەوانەیە!
پێشان: ئاستی زانستی پێوەربوو.
ئێستا: رێژەی دەرچوون پێوەرە، گرنگ نییە چ فێربووە یان نا.
پێشان: ئنسیابییە هەبوو، ئەوەی نمرەی 9 ناوەندی کەم بایە لە ئامادەیی وەرنەدەگیرا، بە ئیلزامی دەنێردرایە ئامادەیی پیشەیی (پیشەسازی ،بازرگانی،کشتوکاڵی).
ئێستا: هەرچەندی هەبێ بە کەیفی خۆیتی دەچێتە هەرئامادەییەك و…
پێشان: پۆلی 6ی سەرەتای و9ی ناوەندی و12ی ئامادەیی وەزاری بوو …
ئێستا: تەنها 12وەزارییەو 9 نیواو نیوە.
پێشان: قوتابخانە هاوکاری و یارمەتی قوتابیانی کەم دەرامەتی دەدا (جلوبەرگ پێداویستییەکانی دابین دەکرا).
ئێستا: ئەو یەکپۆشییەی گۆیا بۆ یەکسانییە بووە بە بارێکی قوڕس بەسەر قوتابییەوە، چونکە بازرگانی پێوەدەکرێ
پێشان: ماڵ زاڵ بوو بەسەر مناڵەکانی و پشتیوانی قوتابخانە بوو.
ئێستا: زۆربەی کەسوکاری قوتابی هێرش دەکەنە سەر مامۆستا و قوتابخانە و لایەنگری قوتابین بە ناحەق و بۆی پەردەپۆش دەکەن یان سەد هەوڵ دەدەن تا نمرەی بۆ زیاد بکرێ.
پێشان: مامۆستا وەك پاشایان دەژیاو پێویستی بەکاریتر نەبوو.
ئێستا: کاریتریش دەکات وقوتی لایموت دەژی، چۆن ئیبداع بکات.
هۆکارێکی تری کوشندە: سیاسەت و حزبایەتییە بە هەموو رووەکانییەوە.
پێشان: ئەوەی ئارەزووی دەبوو بەباشی دەیخوێند و فێر دەبوو، پیشەگەرێکی خوێندەوار و خاوەن بڕوانامە و کەسایەتی لێ دەردەچوو.. ئەگەرنا بڕۆ کاسبی ..
لەبەر ئەو هۆکارانەو چەندین هۆکاریتر:
ئێستا: قوتابی ئارەزووی خوێندنی نییە،کەمێکی نەبێت دوا رۆژ ئاخیری خێر بی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…