29/06/2019

بەردی کێلەشین یان دانراوی شین

برادۆست میدیا ـ ووتار

بەردی کێلە شین بەردێکی تایبەتی مێژووییە کە لەنزیڪ گوندی کێلەشین لەرۆژهەلاتی باشووری کوردستان دۆزراوەتەوە ڪە نزیکەی 200 مەتر لەسنووری ئێرانەوە دوورە ئەم میلە ئاسەواریە کە ناوی کێلەشینە ئاسەوارەکەی لە دەڤەری (برادۆست) ی سەر بە قەزای سۆرانە.

کێلەشین ناوێکی کوردیە دانیشتوانەکی ئەم ناوەیان لێناوە بە مانای دانراوی شین دێت کە بەردێکە لەشیوی کێلی گۆر بۆ دیاری کراو ڕووی سەرەوەی ڕەنگی خۆڵەمێشی تۆخە، توخمەکەشی لەبەردی (بازلیتە) کەلەم جۆرە بەردە لەو ناوچەیە نیە لەوانەیە هەر وەک زۆرینەی مێژونوسان کە دینی ئەم میلەیان کردوە دڵێن، “ئەم بەردەیان لەولاتی (ئاراتیەوە) و هێنابێت یان لەچواردەوری (رۆمی)کەلەوڵاتی (خالیدیە) نخشێنراوە نوسینی لەسەر تۆمار کراوە”.

دوای گوێزراوەتەوە بۆ ئەم شوێنە لەدەمی دەربەندەکە دانراوە لەهەردوو رووەکەی نوسینی مێخەکی بەهەردوو زمانی خالیدی و ئۆراتی لەسەرە کە ٤۱ چلویەک دێر گرتۆتەوە وە هندێکی باش ناخوێندریتەوە بەهۆی هۆکاری سورشتی و دەستی خراپەکاری مرۆڤ شێوە و وەسفی میلەکە، میلەکە بەشی سەرەوەیی شـێوەی کەوانەیە درێژی میلەکە دەگاتە ۲م وە پانیەکەشی ٦۰سم ئەستورەکەی ۳۰سم.

ئەم بەردە لەسەر بنکەیەکی چوار گۆشەیی بەشیوەیەک دانراوە کە جیاوازە لە میلەکانی ئاشوریو بابلی، بەداخەوە زۆر شوێنی ئەو کێلە بەردە بەفیشەک زیانی پێ گەیشتوە ئەویش لەلایەن سەربازانی  ئێرانەوە ڪاتی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق ـ ئێران کە ڕێگای هاتـووچۆی سوپای ئێران بوو وە بارەگایان لە نزیڪی دانابوو دیارە لۆ نیشانشکێنی تەقەیان لێ دەکرد.

دواتر دوای کۆتای شەڕەکە ساڵانی ۱٨۹٨ ـ ۱۹۹۰ دەوڵەتی ئێران (کێلەشین)ی برد و لە مۆزەخانەی شاری (ورمێ)ی دانا و کردی بە موڵکی خۆی.

پێداچوونەوە؛ سەلام سەلمان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئازادی ڕادەربڕین

یەکێک لە هۆکارەکانی فراوانبوونی ئازادی ڕادەربڕیـن بریتی بوو لە شۆڕشی تەکنەلۆژیاو زانیاری ل…