28/02/2020

ئێدلب وەچەرخانێکی نوێ لە بە رییە ککەوتنی زلهێزە جیهانییەکان

هێمن برادۆستی

برادۆست میدیا- قەزایی سۆران

سوریا یە کێک بوو لە دەوڵەتانەی کە لە 2011 وە کەوتە بە ر رەحمەتی بە هاری عەرەبی، کە بۆ دەسڵات و خەڵکی وڵات بووە بە بەهارێکی بێ سەوزای لە جیاتی گوڵ و سەوزای خوێن و گولە، زەمینی ئەم وڵاتەی رازاندەوە.

سەرەتای ململانێکان لە نێوان دوو لایەنی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بوو، تادەهات لایەنە شەرکەرەکان زیاتر دەبوون ململانێی زلهێزەکانیش زیاتر دەبوون بۆ بەدەست هێنانی ئامانج و ناوچەی بە ڕێوەبردنی بە وەکالەت داعش هەرەشەی لە هەموو جیهان کرد کە بەشێووەییەک ترس و تۆقاندنی بڵاوکردەوە کە بیر لە پاڵپشتی هێزی دەرەکی بە یارمەتی و شەرکردنی هێزی نێوخۆی کرایەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشت گیری لە پەیەدە و تورکیا پشت گیری لە ئۆپۆزسیۆن و روسیاو ئێران پشت گیری لە دەسەڵاتی سووریا دەکرد.

 بە شێووەییەک بارودۆخ ئاڵۆز بوو کە هەریەک لەمانە ئامادەبوون هەموو باجێک بدەن بۆ پاراستنی بە رژەوەندییەکان، لە دواین گۆرانکاریدا هێرشی سوپای سوریا بۆسەر ئیدلب و حەما کە ناوچەی بە رکەوتە ی تورکیا بون لە شەری سووریا، گۆرانکاری لەپەیوەندی نێوان ڕوسیاو تورکیا ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکان، وایکرد ئەمریکا دوبارە ئەم هەلە بەکاربهێنێت بۆ نزیک بوونەوە لە تورکیا و تورکیا وەک فشار بۆ هێزی ناتۆ بۆ پاڵپشتی کردن لێی لە پاراستنی دەسەڵاتی لەو ناوچانە پەنای بۆ کردنەوەی دەروازە سنورییەکان بە رەو کۆچ کردن بۆئەوروپا برد.

کە رەنگە سەرەنجام بە رییەک کەوتنی راستەوخۆ ئە گەرێکی کراوەیە، بە ڵام لەدەرەوەی سنورەکان بە تایبەت ئیدلب کە دەبێتە ناوچەی یەکلای کردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی سوریا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…