13/01/2020

سه‌رۆكى یه‌كێتى كاراتێی كوردستان كۆچى دواییكرد

برادۆست سپۆرت

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە ۱۳ی۱ی۲۰۲۰، سه‌روه‌ر خه‌تیب قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتێی كوردستان به‌ هۆی نه‌خۆشییه‌كی كتوپڕه‌وه‌ لەسلێمانی كۆچی دواییكرد.

بەپێی قسەی کەسە نزیکەکانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی كاراتێ له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ سلێمانی دوچاری جه‌ڵته‌ی دڵ بوه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، به‌ڵام دواتر كۆچی دواییكردوه‌.

لای خۆیەوە لیژنه‌ى ئۆڵمپیی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ تیادا هاتوە،” سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو، هه‌روه‌ها كه‌سوكار و ناوه‌ندی كاراتێی كوردستانیش دەکەین.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئه‌مڕۆ پاله‌وانێتى هێزی له‌ش له‌سه‌ر ئاستى خانمان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

برادۆست سپۆرت به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان ، به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ند…