10/09/2019

گرێبەستی یاریزان چۆن ئەنجام دەدرێت و پارەکەش چۆن دابەش دەکرێت؟

رەوەز ئەحمەد 

برادۆست سپۆرت

ئەو پرسیارەى زۆر دەکرێت هەمیشە بەتایبەت لەکاتی گواستنەوەى یاریزاناندا ئەوەیە یاریزان چەند پارە وەردەگرێت لەکاتی فرۆشتنیدا و چۆن گرێبەستەکان ئەنجام دەدرێن؟

هەوڵدەدەم بە چەند خاڵێک بۆتان روندەکەمەوە، بۆ ئەوەى باشتریش تێ بگەن، نمونەکە بە گریزمان دەهێنمەوە کە بەم دوایە چوەتە بەرشەلۆنەوە.

یەکەم: هەر یاریزانێک کە دەروات بۆ یانەیەکی تر بڕێک پارەى بۆ دیاریکراوە وەک دیاری پێی دەدرێت، هەتا یاریزانەکە گەورەتر بێت و بەناوبانگ تر بێت تەبعەن پارەکە زیاترە، ئەم پارەیەش یانەى دووەم دەیدات کە دەیکڕێت.

بۆ نمونە گریزمان لە ئەتلەتیکۆمەدریدەوە چوەتە بەرشەلۆنەوە، بەرشەلۆنە بە گریزمان دەڵێت ئەگەر رازی بیت پێشەکی یەکسەر 5 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەمە هەر وەک دەم چەورکردن و شیرینی وایە.

دووەم: یەکێک لە بەندەکانی گرێبەستی نێوان یانە و یاریزان بریتیە لە بەندی متمانە ، بەندی متمانە چییە.

بۆ نمونە کاتێک بەرشەلۆنە بۆندی لەگەڵ گریزمان ئیمزاکرد بۆ پێنج وەرز، بەرشەلۆنە بە گریزمانی وتوە ئەگەر پێنج وەرزەکە لەگەڵ ئێمە بمێنێتەوە بۆ هەر ساڵێک یەک ملیۆن یۆرۆ وەردەگریت، واتە کاتێک ساڵی 2024 دێت، بەرشەلۆنە پێنج ملیۆن یۆرۆی تر دەدات بە گریزمان حەقی ئەوەى هەر پێنج ساڵەکە ماوەتەوە.

جا ئەگەر بیرتان بێت نەیمار کاتێک چوە پاریس سانجێرمانەوە شکاتی لە بەرشەلۆنە کرد لەسەر ئەوەى کە برێک پارەیان لایە نەیانداوەتێ، بەڵام دواتر بەرشەلۆنە براوە بوو چونکە بەندەکە دەڵێت ئەگەر مایتەوە تا کۆتایی گرێبەستەکەت ئینجا پارەکە وەردەگریت بەڵام نەیمار زوتر رۆیشت و پێش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى رۆیشت بۆیە بەرشەلۆنەش پارەکەى پێ نەدا.

سێیەم: ئەگەر یاریزانێک بە 100 ملیۆن یۆرۆ فرۆشرا ئایا هیچ وەردەگرێت؟ وەڵامەکەى نەخێرە بۆ لەسەدا 99ی گرێبەستەکان، واتە ئێستا گریزمان کە چوەتە بەرشەلۆنەوە بە 120 ملیۆن یۆرۆ هیچ وەرناگرێت و سەرجەمی بۆ یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید دەبێت.

بەڵام یەک حاڵەتی تر هەیە، بۆنمونە یاریزانێک بە بەلاش (بەخۆرایی) دەچێتە یانەیەکی ترەوە، بۆ نمونە ئیبراهیمۆڤیچ بە خۆرایی چوە مانچستەر یونایتدەوە، بە مانچستەر دەڵێت ئەگەر ئێوە منتان فرۆشت بە 20 ملیۆن یۆرۆ ، منیش حەقی خۆم دەوێت کە دوو ملیۆن یۆرۆیە، یان نمونەیەکی تر ، بالۆتێللی بە خۆرایی دەچێتە میلانەوە، بە میلان دەڵێت ئەگەر منتان فرۆشت دواتر بە 10 ملیۆن یۆرۆ ، حەقی خۆمم دەوێت چونکە من بەخۆرایی هاتوم و دواتر پارەم بۆ ئێوە کردوە.

چوارەم: ئەى یاریزان چی قازانج دەکات لەم گواستنەوەیەیدا؟

ئەمەش پرسیارێکی جوانە، تەبعەن قازانجی یەکەمی موچەیە ، زۆربەى ئەو یاریزانانەى دەچنە یانەیەکی تر موچەى زیاتر وەردەگرن، بەڵام هەندێکیش هەیە لە پێناو خەونەکەى ، بەموچەى کەمتریش رازی دەبێت وەک ئەوەى گریزمان کە ئەوەى وەری دەگرێت ئێستا لە بەرشەلۆنە کەمترە لە ئەتلەتیکۆمەدرید بەڵام خەونی ئەوەیە نازناوی چامپیۆنزلیگ و زۆر شتی تر بەدەست بهێنێت بۆیە چوەتە ئەو یانەیەوە بە موچەیەکی کەمتر.

سپۆنسەر یەکێکی ترە لەو شتانەى یاریزان قازانجی تیا دەکات، بۆ نمونە کۆتینیۆ کۆمپانیای نایک سپۆنسەری بوو لە لیڤەرپوڵ لەوانەیە ساڵانە 5 ملیۆن یۆرۆی وەرگرتبێت ، بەلام کە چوە بەرشەلۆنە چونکە یانەیەکی گەورەتر و بەناوبانگترە لەوانەیە 8 ملیۆن یۆرۆ سپۆنسەری بێت، لەوانەیە لە بایرن کەمتر یان زیاتر بێت، سپۆنسەر بە پێی یاریزانەکە و گەورەیی یانەکە دەگۆرێت.

شتێکی تر ، بۆ نمونە ئەگەر گریزمان لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید ببێتە گۆڵکاری خولی ئیسپانیا لەوانەیە ئەتلەتیکۆمەدرید 2 ملیۆن یۆرۆ پاداشتی بکات چونکە باری دارایی مەحدودە بەڵام بەرشەلۆنە 5 ملیۆن یۆرۆی پێدەدات، پاریس 8 ملیۆن یۆرۆی پێدەدات، واتە پاداشتەکانیش دەگۆرێت.

یان تۆپی ئاڵتون ئەگەر لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید تۆپی ئاڵتون بەدەست بهێنێت لەوانەیە 3 ملیۆن یۆرۆ پاداشت بکرێت بەڵام لە بەرشەلۆنە 8 ملیۆن لە پاریس و مان سیتی 10 ملیۆن پاداشت دەکرێت.

ئەمانە قازانجەکانی یاریزانن لەگواستنەوەدا، لەگەڵ ئەو چەند خاڵەى سەرەتا باسم کرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…