11/03/2020

گرنگترین یاریەکانی ئەمڕۆ

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ چوارشەمە، ١١ـی ئاداری ٢٠٢٠. بە ئەنجامدانی دوو یاریتر یاریەکانی گەڕانەوەی قۆناغی ١٦ـی چامپیۆنس لیگ بەردەوامیان دەبێت.

خشتە و کاتی یاریەکان بەکاتی ھەولێری پایتەخت:

یاریەکانی ئەمڕۆ چوارشەمە

ئەگەرەکانی سەرکەوتن بۆ ھەر چوار یانەکەی ئەمڕۆ:

▪️سەرەتا یاری دۆرتموند و پاریس. دۆرتموند لەنێو یاریگای خۆی ٢-١ براوە بووە، بەمەش بە بردنەوە و بەرامبەر بوون دەگاتە قۆناغی داھاتوو.

پاریسیش بە بردنەوەی ١-٠ دەگاتە قۆناغی داھاتوو، بەڵام گەر بێت و دۆرتموند گۆڵێك تۆمار بکات ئەوا دەبێت پاریس بە جیاوازی دوو گۆڵ بباتەوە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سەربکەوێت.

ئەنجامی ٢-١ بۆ پاریسیش یاریەکە دەباتە دوو گێمی زیاد کرا و لێدانە یەکلا کەرەوەکان.

▪️ھەرچی یاری لیڤەرپوول و ئەتلەتیکۆ مەدریدە. ئەتلەتیکۆ لەنێو یاریگای خۆی ١-٠ براوە بووە، بۆیە بە بردنەوە و بەرامبەر بوون دەگاتە چارەگی کۆتایی. لیڤەرپوولیش تەنھا بە بردنەوە بە جیاوازی دوو گۆڵ دەگاتە چارەگی کۆتایی.

گەر یاریەکە لەکاتی یاسایی ١-٠ بۆ لیڤەرپوول تەواو بوو بە ھەمان شێوەی یاری پێشوو پەنا دەبرێتە بەر دوو گێمی زیاد کرا و لێدانە یەکلا کەرەوەکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…