11/05/2019

کۆتا گەڕی بۆندس لیگا یەکلا کەرەوە دەبێت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ شەمە، ١١ـی ئایاری ٢٠١٩، لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ٣٣ـی خولی ئەلمانی ٨ یاری بەڕێوە چوون.

گرنگترینیان دوو یاری بوو لەکۆی ٨ یاریەکەی ئەمڕۆ کە لایپزیگ و بایرن میونشن لەگەل دۆرتموند و دۆسلدۆرف بوون، چونکە ئەنجامی ئەم یاریانە نازناوەکەی یەکلایی دەکردەوە.

لەیاری یەکەم لایپزیگ نەیھێشت بایرن لەم گەڕە نازناوەکە بۆ خۆی یەکلایی بکاتەوە، چونکە بەبێ گۆل یەکسان بوون لەکاتێکدا بایرن پێویستی بە سەرکەوتن بوو.

لەیاری دووەم دۆرتموند و دۆسلدۆرف ڕووبەڕووی یەک بوونەوە تیایدا دۆرتموند توانی بە ٣-٢ گۆل سەرکەوتن تۆمار بکات و ھەلی بوون بە پالەوان بۆ خۆی بگەڕێنێتەوە.

لەبارەی ئەوەی کۆتا گەڕ یەکلایی کەرەوە دەبێت:

١/ پالەوانی خولەکە لەنێوان بایرن و دۆرتموند یەکلایی دەبێتەوە.

٢/ ھەریەکە لە بایرن و دۆرتموند و لایپزیگ گەیشتنیان بەچامپیۆنس لیگی وەرزی داھاتوو مسۆگەر کردووە، ھەروەھا سێ یانەش بۆ پلیتی چوارەم دەجەنگن ئەوانیش میونشنگلادباغ و لیڤەرکوزن و ئینتراخت فرانکفۆرتن.

٣/ ھەریەکە لە یانەکانی نۆرنبێرگ و ھانۆڤەر بە فەرمی دابەزیون و شتوتگارتیش یاری پالاوتن دەکات بۆ مانەوە.

بایرن بە ٧٥ خال پێشەنگی گرتووە و دۆرتموندیش بە ٧٣ لەپلەی دووەم دێت.

ھانۆڤەر بە ٢١ خال پلەی پێش کۆتایی گرتووە، ھەروەھا نۆرنبێرگ بە ١٩ خال لەپلەی کۆتایی دێت.

ڕیزبەندی خولی ئەلمانیا
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…