31/12/2019

کورتەیەك لەژیانی فێرگسۆن لەیادی لەدایك بوونیدا

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لەدایك بوونی یەکێک لە گەورەترین ڕاھێنەرەکانی جیھانی تۆپی پێ سێر ئەلێکس فێرگسۆنی سکۆتلەندیە.

 

فێرگسۆن ناوی تەواوی ئەلیکساندەر چاپمان فێرگسۆنە و لە ٣١ـی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٤١، لە گۆڤانی گلاسگۆی پایتەختی سکۆتلەندا لەدایك بووە.

فێرگسۆن شوێنی یاریکردنی ھێلی ھێرشبەری بووە. سەرەتای کاروانی وەرزشی لە یانەی کوینس پارک بووە لە وەرزی ١٩٥٧/٦٠، دواتر یاری بۆ یانەکانی سانت جۆنستۆن، دەمفیرملاین ئەتلەتیک، ڕانجەرز، فالکیرك، ھەروەھا ئایر یونایتد کردووە.

وەکوو ڕاھێنەریش ڕاھێنەرایەتی ئیست ستیرلینگشایر، سانت میرین، ئەبردین و ھەڵبژاردەی سکۆتلەندا کردووە. لەساڵی ١٩٨٦ ئەرکی ڕاھێنەرایەتی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گرتە ئەستۆ. لەو یانەیە مێژووی بۆ خۆی و بۆ یانەکەی نووسیەوە دوای ئەوەی لەو ساڵەوە تاوەکوو ساڵی ٢٠١٣ ڕاھێنەری یانەکە بووە و ٣٨ نازناوی بۆ دەستەبەر کردووە.

نازناوەکانی فێرگسۆن بۆ مانچستەر یونایتد:

١٣ پریمەرلیگ، ١٠ جامی قەڵغانی خێرخوازی، ٥ جامی ئینگلتەرا، ٤ جامی ڕابیتەی ئینگلتەرا، ٢ چامپیۆنس لیگ، ١ جامی جیھانی یانەکان و ١ جامی سوپەڕی ئەوڕوپا.

 

فێرگسۆن لە ئێستادا تەمەنی ٧٨ ساڵە و دوای مانچستەر یونایتد ئەرکی ڕاھێنەرایەتی ھیچێک لە یانە و ھەڵبژاردەکانی وەرنەگرتووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…