12/06/2019

کلیان مباپێ بە پێش کریستیانۆ و میسی کەوت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت 

کلیان مباپێی فەڕەنسی و ھێرشبەری پاریس سانجێرمانی ھەمان ولات، لە ئامارێکدا بە پێش کریستیانۆ و میسی کەوت.

•مباپێ دوێنێ شەو بە تۆمار کردنی گۆڵێک بۆ ھەڵبژاردەکەی بەرانبەر ھەڵبژاردەی ئەندۆرا، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە ١٠٠ گۆڵ لە کاروانی وەرزشیدا، کە تەمەنی تەنھا ٢٠ سال و ١٧٣ ڕۆژە.

•کریستیانۆ ڕۆنالدۆی ئەستێرەی یەکەمی پۆرتوگال و یۆڤانتسی ئیتالی  لە تەمەنی ٢٢ سالی و ٣٥٦ ڕۆژی گەیشت بەم ژمارە گۆڵە.

•لیۆ میسی ئەستێرەی یەکەمی ئەرجەنتین و بارسێلۆنای ئیسپانی لە تەمەنی ٢٢ سالی و ٩٧ ڕۆژی ئەو ژمارە گۆڵەی تۆمار کردووە.

.

مباپێ یەکێکە لەو یاریزانە لاوانەی کەوا زۆرترین چاوەکان و باس و خواستی لەسەرە بە تایبەتی لە کاتی گواستنەوەکان.

ئاماری مباپێ بەراورد بە کریستیانۆ و میسی
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…