10/01/2020

بە فەرمی: باشترینەکانی مانگی ١٢ـی پریمەرلیگ دیاری کران

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

ئەمڕۆ ھەینی، ١٠ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٠. باشترینەکانی مانگی ١٢ـی پریمەرلیگ دیاری کران.

 

•یۆرگن کلۆپی ڕاھێنەری ئەڵمانی و یانەی لیڤەرپوول بۆ چوارەمجار لەم وەرزەی پریمەرلیگ لەکۆی پێنج جار بە باشترین ڕاھێنەری مانگ دیاری کرا.

لیڤەرپوول لەو مانگەدا ٥ یاری ئەنجامدا، لە سەرجەم یاریەکانیش سەرکەوتنی تۆمار کرد.

 

•ئەلیکساندەر ئاڕنۆلدی بەرگریکاری ئینگلیزی و یانەی لیڤەرپوول بە باشترین یاریزانی ئەو مانگە دیاری کرا.

ئاڕنۆلد لە سەرجەم یاریەکانی یانەکەی لەو مانگەدا بەشداری کرد(٥).

گۆڵێکی تۆمار کرد و ٣ گۆڵی دروست کرد، وە لە چوار یاریش گۆڵەکەیان بەپاکی ھێشتەوە.

 

•گۆڵەکەی ھیونگ مین سۆنی کۆری و یانەی تۆتنھام بەرامبەر بێرنلی بە جوانترین گۆڵی مانگ دیاری کرا.

ڤیدیۆی گۆڵەکە بە کوالێتی زۆر بەرز:

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…