22/09/2018

ژیانی جادووگه‌ره‌كه‌ی به‌رازیل(رۆنالدینیۆ)

برادۆست میدیا

رۆنالدینهۆ

رۆنالدینهۆ له‌ 21 مارسی سالی 1980 له‌ شاری گاوشۆ له‌دایک بووه‌ ئه‌م شاره‌ به‌ ناوی سه‌رۆکی پێ شوی به‌رازیل گاوشۆ ناونراوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه‌ خه‌لکی گاوشۆ بووه‌ و له‌ خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م شاره‌ هه‌ر له‌وێ ژیاوه‌ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش بوو که‌ باوکی رۆنالدینهۆ ناوی له‌ رۆنالدینهۆ ناوه‌ (گاوشۆ ) خێزانی رۆنالدینهۆ له‌ دوو براو خوشکێک پێکهاتوه‌ رۆنالدین له‌ هه‌مویان به‌ته‌مه‌ن بچوکتره‌
رۆنالدینهۆ هه‌ر له‌ مندالیه‌وه‌ شه‌یدای تۆپی پێ بوو به‌لام له‌به‌ر خویندن نه‌ی ده‌توانی هه‌موو کات یاری بکات
تا خۆشه‌ویستی بۆ تۆپ وای کرد رۆنالدینهۆ هه‌ر له‌ ده‌سالیه‌وه‌ واز له‌ قوتابخانه‌ بهێنێت و ئه‌م یاریه‌ ئه‌نجام بدات .

رۆنالدینهۆش وه‌ک زۆر به‌ی یاریزانه‌کانی تری به‌رازیل زۆر ده‌رده‌سه‌ری بینیوه‌ به‌ هۆی هه‌ژاری رۆنالدینهۆ له‌ سه‌ره‌تادا له‌گه‌ل هاوریکانی ده‌ستی به‌ تۆپی پێ کرد ئه‌وکات ته‌نها 10 سالان بوو
به‌لام هه‌رکه‌سێک سه‌یری یاریه‌کانی بکردبا زۆر سه‌رسام ده‌بوو به‌ ئاستی و گشت خه‌لکی ناوچه‌که‌و باوکی به‌تایبه‌تی زۆر شانازی به‌ کوره‌که‌ی ده‌کرد که‌ له‌ نێو هه‌موو مندالانی ناوچه‌که‌ ئاستی ئاوا به‌رزه باوکی له‌وه‌ دلنیا بوو که‌ دوارۆژێکی زۆر گه‌ش چاوه‌رێ ی که‌وره‌ بچکۆلانه‌که‌ی ده‌کات بۆیه‌ هه‌میشه‌ پالپشتی بوو و هانی ده‌دا بۆ یاری کردن
دوای ئه‌وه‌ی رۆنالدینهۆ ته‌مه‌نی گه‌یشته‌ 15 سالان ئاستی تا راده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر باش بوو بۆیه‌ له‌ لایه‌ن دانیشتوانی شاری گاوشۆ بانگێشت کرا بۆ یانه‌ی گاوشۆ له‌م یانه‌یه‌دا ئاستێکی زۆر باشی پێشکه‌ش کرد که‌ بووه‌سه‌رسامی گشت وه‌رزشوانانی به‌رازیل
هه‌ر به‌هۆی ئه‌م ئاسته‌ به‌رزه‌یه‌وه‌ له‌سالی 1998 یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ترین یانه‌کانی به‌رازیل که‌ ئه‌ویش یانه‌ی ( گریمۆ ) بوو بۆندێکی پیشکه‌ش به‌ رۆنالدینهۆ کرد و رۆنالدینهۆش چووه‌ یانه‌که‌
له‌گه‌ل یانه‌ی گریمۆ جوانترین دیمه‌نه‌کانی تۆپی پێ ی پێشکه‌ش کرد و توانی چه‌ندین نازناو بۆ یانه‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاستی ئه‌م یاریزانه‌ هه‌رده‌م به‌ره‌و لوتکه‌ هه‌لده‌کشا بۆیه‌ راهێنه‌ری یانه‌ی گریمۆ داوای کرد که‌وا ئه‌م یاریزانه‌ بانگێشت بکه‌نه‌ ریزی هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل و رۆنالدینهۆ  ئه‌م خه‌ونه‌شی هاته‌دی و له‌ هه‌لبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل بۆ یه‌که‌م جار بانگێشت کرد

دوای دووسال له‌ یاری کردن له‌گه‌ل یانه‌ی گریمۆ و ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی که‌ له‌گه‌ل یانه‌ی ناوبراو و هه‌لبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل پێشکه‌شی کرد رۆنالدینهۆ جیهانی سه‌رسام کرد
ئه‌وه‌بوو چه‌ندین بۆندی له‌ یانه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وروپا بۆهات و رۆنالدینهۆ له‌ نیو گشت بۆنده‌کان شاری پاریسی هه‌لبژارد و چووه‌ یانه‌ی ( پاریس سانجیرمان ) ی فه‌ره‌نسی به‌ بری 5 ملیۆن دۆلار
ئه‌مه‌و ئه‌م گرێبه‌سته‌ بووه‌ هۆی دروست بونی کێشه‌ بۆ رۆنالدینهۆ به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و یاریزانێکی ئه‌مریکی بوو و جگه‌له‌ وه‌ش زمانی فه‌ره‌نسی نه‌ده‌زانی و له‌گه‌ل که‌ش و هه‌وای ئه‌وروپا ره‌نه‌هاتبوو به‌لام رۆنالدینهۆتوانی به‌سه‌ر گشت ئه‌و کێشانه‌ زال بێت و روبکاته‌ یانه‌ی ناوبراو

له‌وه‌رزی یه‌که‌م له‌گه‌ل یانه‌که‌یدا ئستێکی ئاوای پێشکه‌ش نه‌کرد که‌ شایه‌نی باسکردن بێت  به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ را‌ێنه‌ر ئازادیه‌کی ته‌واوی نه‌دابووه‌ رۆنالدینهۆ بۆ یاریکردن
به‌لام له‌وه‌رزی دووه‌مدا رۆنالدینهۆ له‌  گشت یاریه‌کان سه‌ره‌کی بوو و ئاستێکی زۆر باشی پێشکه‌ش کرد توانی یانه‌که‌ی بگه‌یه‌نێته‌ نیهایی کاسی فه‌ره‌نسا له‌ وه‌رزی 2002 – 2003

رۆنالدینهۆ و هه‌لبژارده‌ی سامپا :
دوای ئه‌وه‌ی رۆنالدینهۆ بۆ یه‌که‌مجار له‌ سالی 1997 په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌کانی هه‌لبژارده‌ی لاوانی به‌رازیل کرد به‌هۆی ئاست به‌رزی راهینه‌ری ئه‌وکاته‌ی لاوانی سامپا بانگێشتی رۆنالدینهۆی کرد بۆ یاریه‌کانی جامی جیهانی سالی 1997 که‌ له‌ولاتی (مسر ) به‌رێوه‌چوو گشت به‌رازیله‌کان چاویان له‌وه‌ی بوو که‌ رۆنالدینهۆ بتوانی جامه‌که‌ بۆ به‌رازیل به‌ده‌ست بهێنێت
رۆنالدینهۆ له‌م مۆندیاله‌دا ئاستێکی یه‌کجار به‌رزی پێشکه‌ش کرد که‌ بووه‌ هۆی سه‌رسامی گشت جیهان و وه‌ بووه‌ باشترین یاریزانی مۆندیاله‌که‌
له‌و کاته‌وه‌ له‌ گشت به‌رازیل ته‌نها باسی رۆنالدینهۆبوو به‌رازیلیه‌کان زۆر خۆشحال بوون به‌ هه‌بوونی رۆنالدینهۆ له‌ هه‌لبژارده‌که‌ و گشت هانده‌ران ده‌یان وت (( ئه‌مه‌ سوقراتی نوێ یه‌ وه‌ک ئه‌و به‌جوله‌یه‌و یاریزان به‌جوانی ده‌برێت و ده‌توانێت له‌هه‌ر کاتێک دا بێت گۆل تۆمار بکات ))

گه‌وره‌ترین خه‌ونی رۆنالدینهۆ :
دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی که‌ له‌ جامی جیهنای لاوانی سالی 1997 پێشکه‌شی کرد و توانی ببێته‌ باشترین یاریزان راهێنه‌ری یه‌که‌می به‌رازیل بانگێشتی رۆنالدینهۆی کرد بۆ ریزی هه‌لبژارده‌که‌ی که‌ ئه‌مه‌ یه‌کێک بوو له‌ خه‌ونه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌کانی رۆنالدینهۆ و له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی یه‌که‌م به‌ژداری ( کوپا ئه‌مریکا ) ی کرد
که‌ ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه‌ وای کرد که‌ زیاتر رۆنالدینهۆ به‌ جیهان بناسرێت
رۆنالدینهۆ له‌ یاریه‌کی به‌رازیل له‌م پاله‌وانیه‌تیه‌دا به‌رامبه‌ر فه‌نزویلا له‌ گێمی دووه‌می یاریه‌که‌ یاری کرد راهێنه‌ر هه‌رده‌م چاوی له‌سه‌ر یاری کردنی رۆنالدینهۆ بوو
له‌م یاریه‌دا رۆنالدینهۆ به‌رزترین ئاستی پێشکه‌ش کرد و گۆلێکی تۆمار کرد که‌ هه‌رگیز نه‌ رۆنالدینهۆ و نه‌ مێژوو له‌بیری ده‌کات کاتێک تۆپێکی وه‌رگرت و 3 یاریزانی هێلی به‌رگری بری و له‌گه‌ل گۆلچی مایه‌وه‌ ته‌نها به‌ یه‌ک حه‌ره‌که‌ی ساحیرانی توانی جوانترین گۆل تۆمار بکات بۆ هه‌لبژارده‌که‌ی
دوای ته‌واو بونی یاریه‌که‌ش رۆنالدینهۆ له‌ لێدوانێکی دا به‌گریانه‌وه‌ وتی (( ئه‌مه‌ خۆشترین رۆژی ژیانمه‌ هه‌رگیز ئه‌م رۆژه‌ و ئه‌م گۆله‌ له‌بیر ناکه‌م وه‌ ئه‌م گۆله‌ش ده‌که‌م دیاری بۆ گشت به‌رازیلیه‌کان ))

به‌رازیل و ئۆلۆمپیادی سدنی :
دوای ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی یه‌که‌م پێشکه‌شی کرد هه‌لبژارده‌ی ئۆلۆمپی به‌رازیل بانگێشتی رۆنالدینهۆی کرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ژداری له‌ ئۆلۆمپیادی سدنی بکات که‌ ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه‌ تاکه‌ پاله‌وانیه‌تیه‌ که‌ تا ئێشتا به‌رازیلیه‌کان نه‌یان توانیوه‌ به‌ده‌ستی بهێنن بۆیه‌ گشت به‌رازیلیه‌کان چاویان له‌ رۆنالدینهۆ بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م تاکه‌ خه‌ونه‌یان بهێننه‌ دی
له‌م ئۆلۆمپیاته‌دا رۆنالدینهۆ جوانترین ئاستی پێشکه‌ش کرد و توانی هه‌لبژارده‌که‌ی بگه‌یه‌نێته‌ یاری کۆتایی به‌لام له یاری کۆتایی دا توشی دۆران هاتن به‌رامبه‌ر به‌ کامیرۆن و پله‌ی دووه‌می پاله‌وانیه‌تیه‌که‌یان به‌ده‌ست هینا

رۆنالدینهۆ و مۆندیالی 2002 :
دوای ته‌واو بونی جامی قاراتی مه‌کسیک 2000 که‌ رۆنالدینهۆ له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌که‌ی به‌ژداری کرد و ئاستێکی باشی پێشکه‌ش کرد
دوای ئه‌م پاله‌وانیه‌تیه‌ گشت بیر و خه‌یالی رۆنالدینهۆ ته‌نها جامی جیهانی بوو هه‌موو هیوایه‌کی رۆنالدینهۆ ته‌نها به‌ژداری کردن بوو له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ی ولاته‌که‌ی
رۆنالدینهۆ له‌ لایه‌ن سکۆلاری راهێنه‌ره‌وه‌ بانگێشت کرا پێش مۆندیاله‌که‌ به‌هۆی بونی کۆمه‌لێک کێشه‌ له‌نێو هه‌لبژارده‌که‌ که‌س حیسابێکی ئاوای بۆ به‌رازیل نه‌کردبوو که‌س دای نه‌نابوو به‌رازیل ببێته‌ پاله‌وانی مۆندیال به‌لام رۆنالدینهۆ و هاورێکانی ئه‌وه‌یان بۆ گشت جیهان سه‌لماند که‌وا به‌رازیل له‌ هه‌موو کات و ساته‌کدا هه‌ر پاله‌وانی جیهانه‌ و هه‌رده‌م حیسابی تایبه‌تی بۆ ده‌کرێت
رۆنالدینهۆ توانی هه‌لبژارده‌که‌ی بگه‌یه‌نێته‌ یاری کۆتایی دوای ئه‌و گۆله‌ مێژوویه‌ی که‌ به‌رامبه‌ر ئینگلته‌را تۆماری کرد به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ کارتی سوری وه‌رگرت نه‌ی توانی له‌ یاری کۆتایی به‌ژداری بکات
رۆنالدینهۆ و هاورێکانی توانیان بۆ جاری پێنجه‌م ولاته‌که‌یان به‌ جامی جیهنای شاد بکه‌ن و بوونه‌ پاله‌وانی مۆندیاله‌که‌

چاره‌نوسی رۆنالدینهۆ دوای مۆندیال :
دوای ته‌واو بونی مۆندیال گشت چاوه‌کانی جیهان له‌سه‌ر رۆنالدینهۆ بوو رۆنالدینهۆ گه‌راوه‌ یانه‌ی پیایس سان جیرمان به‌لام دواتر چه‌ندین بۆندی گه‌وره‌ی بۆهات له‌ لایه‌ن یانه‌ گه‌وره‌کانی جیهان گرینگترین بۆندیش بۆندی یانه‌کانی ( مانچسته‌ر ، ریال مه‌درید ، به‌رشه‌لۆنه‌ ، ئینته‌ر میلان ) بوون رۆنالدینهۆ سه‌ره‌تا ویستی بچێته‌ یانه‌ی ریال مه‌درید به‌لام دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال بۆندی له‌گه‌ل دیڤد بێکهام مۆرکرد یانه‌ی ریال رایگه‌یان که‌وا پێویستی به‌ رۆنالدینهۆ نیه‌
ئه‌مه‌ش رێگه‌ خۆشکه‌ر بوو بۆ یانه‌ی مانچسته‌ر و ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌فسانه‌یه‌ بهێنه‌ ریزه‌کانیان بۆیه‌ زۆر به‌ جدی هه‌ولیان دا که‌ بۆندی له‌گه‌ل مۆر بکه‌ن و گشت راگه‌یاندنه‌کان ئه‌وه‌یان بلاو کردبۆوه‌ که‌ ساحر رۆنالدینهۆ چوه‌ته‌ یانه‌ی مانچسته‌ر به‌لام له‌ناکاو سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ گشت ئه‌م هه‌والانه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی رای گه‌یاند که‌ بۆندیان له‌گه‌ل رۆنالدینهۆ مۆرکردوه‌ ئه‌مه‌ش مان یونایتدی بێهیواکرد
هانده‌رانی که‌ته‌لۆنی زۆر خۆشحال بوون به‌ هاتنی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه‌ بۆ یانه‌که‌یان بۆیه‌ له‌کاتی پێشکه‌ش کردنی رۆنالدینهۆ به‌ ده‌ستگاکانی راگه‌یاندن زیاتر له‌ 40،000 هانده‌ر هاتنه‌ سه‌یر کردنی رۆنالدینهۆ
رۆنالدینهۆش له‌ لێدوانێکدا گه‌یاند (( زۆر دلخۆشم به‌ یاریکردن له‌ ریزی یانه‌یه‌کی ئوا گه‌وره‌دا و شانازی به‌خۆم ده‌که‌م ))
رۆنالدینهۆ له‌گه‌ل به‌رشه‌لۆنه‌ ئاستێکی یه‌کجار به‌رزی پێشان داو توانی له‌گه‌ل یانه‌که‌یدا خولی ئیسپانیا و خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کان به‌ده‌ست بهێنیت و وه‌ دوجاریش بووه‌ باشترین یاریزانی جیهان ئه‌ویش له‌ سالانی 2004 و 2005

هــانده‌رانی ریــال مـه‌درید و رێزی رۆنــاڵدینهۆ :

هـانده‌رانی ریــال مه‌درید به‌رێزیكی تـایبه‌ت سـه‌یـری یـاریزان رۆنـاڵدینهۆیـان ده‌كـرد له‌خـولی لالیگــایی ئیسپــانی  له‌بـه‌رئه‌وه‌ی تـاكه‌ یـایرازان بوو له‌مێژووی ریال مه‌درید  له‌ لایـان هـانده‌رانی یـانه‌ی ریـال مه‌درید چه‌پڵه‌ی بۆ لێبده‌ندوای دوای ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی 2004 – 2005 زیـــاتــر له‌ 80هــه‌زار هـه‌نده‌ری یـانه‌ی ریــال مه‌درید له‌نێو یــاریگــایی ” ســانتیــاگـۆ بیرنــابیــۆ ” چه‌پڵه‌یـان بۆلێدا له‌بـه‌رئه‌وه‌ی یـانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی كرده‌ خـاوه‌ن 3 گۆڵ ئه‌وكـاته‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ 3 -1 له‌ ریـال مه‌دریدی برده‌وه‌ و  وه‌یـاریزان رۆنـاڵدینهـۆ له‌م یارییه‌ توانی ئـاستیكی وا پێشكه‌ش بكــات كه‌ یــاریگـایی سـانتیـاگۆی هێنـا هـه‌ژاند له‌م یـارییه‌دا یاریزانی ناو براو توانی دووگۆڵ تۆمـار بكات ، هـه‌ر له‌م وه‌رزه‌دا یــاریزان رۆنــاڵدینهۆ بوه‌ بــاشترین یـاریزانی جیهــان .

رۆنالدینهۆ و مۆندیالی 2006 :
رۆنالدینهۆ له‌ گه‌ل سامپا به‌ژداری مۆندیالی 2006 ی ئه‌لمانیای کرد گشت جیهان وایان دانابوو که‌ به‌رزترین ئاست پێشکه‌ش ده‌کات و جامی جیهانی بۆ هه‌لبژارده‌که‌ی ده‌باته‌وه‌ به‌لام پێچه‌وانه‌ی گشت بۆچونکه‌کانرۆنالدینهۆ له‌گه‌ل به‌رزیل ئاستی زۆر دابه‌زی و نه‌یتوانی هیچ شتێک پێشکه‌ش به‌ هه‌لبژارده‌که‌ی بکات و له‌ مۆندیال مالئاوایان کرد

رۆنالدینهۆ و ئیتالیا :
دوای کۆتایی هاتنی مۆندیال 2006 ئاستی رۆنالدینهۆ له‌ نزم بوون دابوو به‌لام هۆکاره‌که‌ی نه‌زانرا ئه‌وه‌ بوو له‌گه‌ل کێشه‌ له‌ نێوان راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه‌ ریکارد و رۆنالدینهۆ روی دا ئه‌مه‌ش وای له‌ رۆنالدینهۆ کرد که‌ وا یانه‌که‌ جێبهێلێت بۆیه‌ له‌ سالی 2009 رۆنالدینهۆ روی کرده‌ یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتالی له‌گـه‌ڵ یـانه‌ی نـاو براو ئاستیكی به‌رزی نیشــاندا كه‌بۆمـاوه‌ی یه‌ك دوو وه‌رز یاری له‌گه‌ڵ كـرد پــاشــان گـه‌رایه‌وه‌  ولآتـه‌كــه‌ی خــۆی بـه‌رازیل له‌گـه‌ڵ یـانه‌ی فلامینگــۆ یـاری كرد بۆ.

رۆنــاڵدینهۆ چـاره‌نـوسی له‌گه‌ڵ فلامینگۆ:

دووای كه‌بۆمـاوه‌ی یه‌ك دوو وه‌رز له‌رێزی یانه‌ی میلان یاری له‌گه‌ڵ كـرد پــاشــان گـه‌رایه‌وه‌  ولآتـه‌كــه‌ی خــۆی بـه‌رازیل له‌گـه‌ڵ یـانه‌ی فلامینگــۆ یـاری یـاری كـرد له‌ویش بۆماوه‌ی وه‌رزێك یـاری كـرد و به‌ڵام كێشـه‌ی بۆ دروست بوو له‌یـانه‌كـه‌ به‌هـۆی نه‌دانی پـاره‌ی یـاریزان رۆنــاڵدینهـۆ بۆیه‌ یـاریزانی نـاو براو بریـاری دا یـانه‌ی فلامینگۆ به‌جێ بهێلێت و هـه‌ر له‌ووڵاتی به‌رازیل  له‌گـه‌ڵ یـانه‌ی ئەتلەتیکۆ مینێرۆی بەڕازیلی گریبه‌ستێك ئیمـزا بكـات  و ئیستــاش له‌گه‌ڵ ئه‌م یـانه‌یه‌ به‌رده‌وامـه‌ له‌یـاری كـردن و ئاستێكی بێ وێنه‌ پێشكه‌ش ده‌كـات .   چی دەڵێن دەربارەی ڕۆناڵدینھۆ

  • یۆھان کرۆیف: “ھەمووان دەزانن ئەو بەشایستەیی دەزانن بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین بۆ دوو جار”.
  • پێلیە: “ڕۆناڵدینھۆ جادووگەر نیە بەڵکوو زیرەکترینە”.
  • لیۆنێل مێسی: “ڕۆناڵدینھۆ باشترین یاریزانە کە یاریم لەگەڵ کردبێت ، ئەو باشترین ھێرشبەرە وە ئەو جادووگەرە”.
  • مارادۆنا: “کە سەیری یاری دەکەم تەنیا بە ڕۆناڵدینھۆ سەرسامم”.

پرۆفایل :

ناو : رۆنالدی دی ئاسس
ولات : به‌رازیل
رۆژی له‌دایک بونی : 21 مارس 1980
هێل : هێلی ناوه‌راست
ئه‌و یانانه‌ی که‌ یاری له‌گه‌لدا کردوون :
*گریمۆی به‌رازیلی
*پاریس سانجیرمانی فه‌ره‌نسی
*به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی

ئه‌ی سی میلانی ئیتــاڵی

یــانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی

 یـانه‌ی ئەتلەتیکۆ مینێرۆی بەڕازیلی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…