25/11/2019

ڕیکۆردێک ھیچ یانەیەکی ئەڵمانی خاوەنی نییە ماینز نەبێ

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

دوێنێ شەو لەمیانەی یاریەکانی گەڕی ١٢ـی بۆندس لیگا ماینز بووە میوانی ھۆفنھایم.

ماینز لەخولەکی ٣٣ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد. لەکاتی زیاد کراوی گێمی یەکەمدا ناوبژیوان بۆتی باکوی لە ماینز بەکارتی سوور کردە دەرەوەی یاریگا و ئەو گێمە بەو ئەنجامە کۆتایی پێھات.

ئەوەی جێی باسە گێمی دووەمی یاریەکە بوو کە سەرەڕای کەمی یاریزان ماینز توانی چوار گۆڵی تۆمار بکات لە بەرامبەردا ھۆفنھایم تەنھا گۆڵێکی تۆمار کرد. بەمەش ماینز ٥-١ براوە بوو.

◾️ماینز بوو بە یەکەم یانە لەمێژووی ئەڵمانیا بە ١٠ یاریزان چوار گۆڵ تۆمار بکات

ماینز بار و دۆخی باش نییە و بە ١٢ خاڵ پلەی ١٣ـی ڕیزبەندی بۆندس لیگای گرتووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…