13/01/2019

ڕیکۆردێکی نوێ چاوەڕێی مێسی یە

برادۆست میدیا

ئەفسانەی ئەرجەنتینی و یانەی کەتەلۆنی لیۆنێل مێسی، لە شکاندنی ریکۆرد نامۆ نیە، وەرز لە دوایی وەرز چ لەگەڵ وڵاتەکەی چ لەگەڵ یانەکەی ئاشنامان دەکات بە ریکۆردێکی نوێ.

ئەمڕۆ لە وەشاندنی بابەتێکی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کەوا بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ  لە یاریەکەدا، مێسی کۆی گۆڵەکانی لە لالیگادا دەکاتە 400 گۆڵ، کەوا ئەم شەو کاژێر 8:30 لەگەڕی 19 لالیگادا رووبەرووی ئیبار دەبێتەوە.

کۆی گۆڵەکانی مێسی لەلالیگادا 399 گۆڵە:

  • لە 217 یارییدا لە نێو کامپ نو 230 گۆڵی تۆمار کردوە، 183 یاری بردۆتەوە، 22 یاری یەکسان کردوە، 12 یارییش دۆراوە.
  • لە 217 یارییدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان، 169 گۆڵی تۆمار کردوە، 142 یاری بردۆتەوە، 48 یاری یەکسان بووە، 27 یاریش دۆراوە.

ف ج ع

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…