08/09/2019

پاڵەوانەکەی ڕوسیا و جیھان وەستانی نییە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

حه‌بیب نۆرماگۆمیدۆڤ پاڵه‌وانی رووسی له‌ یاری هونه‌ره‌ جه‌نگییه‌كان توانی پارێزگاری له‌ نازناوی جیهان بكات له‌ كێشی سووك.

حه‌بیبی ڕوسی و داستنی ئەمریکی لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکی ئاگریندا لە وڵاتی ئیمارات و بە دیاری کراوی لە شاری ئەبو زەبی بەرامبەر یەک وەستانەوە.

حەبیب بە لێدانێکی کوشندە لە گێمی سێیەمدا توانی یاریەکە بباتەوە و پارێزگاری لە نازناوەکەی بکات لە کێشی خۆیدا(کێشی سووک).

دوای یاریەکەش ھەردووک یاریزانەکە چوونە لای یەک و بە گیانێکی وەرزشی بەرزەوە داستن پیرۆزبایی لە حەبیب کرد.

•حەبیب پێشتر ھەمان نازناوی لە ھەمان کێشدا بە دەست ھێناوە، کاتێک بەرامبەر مەکگریگۆری ئێرلەندی وەستایەوە لە لاس ڤێگاسی وڵاتی ئەمریکا.

•حه‌بیب یەکەم یاریزانی داغستانیە كه‌ پشتێنه‌ی پاڵه‌وانی جیهان له‌ كێشی سووك بباته‌وه‌.

حه‌بیب تاوه‌كو ئێستا ٢٨ یاری یەک بە دوای یەک سەرکەوتنی تۆمار کردووە بەبێ ھیچ شکستێک.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…