02/08/2019

وردەکاری بۆندەکەی مالکۆم لەگەڵ زینت

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمڕۆ ھەینی، ٢ـی ٨ـ٢٠١٩، مالکۆم بە فەرمی پەیوەندی بە زینتی ڕووسیەوە کرد.

ھەریەکە لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی و زینتی ڕووسی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایانگەیاند کەوا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن سەبارەت بە گواستنەوەی مالکۆمی بەڕازیلی لە بارسێلۆنایەوە بۆ زینت.

بۆندی ناوبراو بۆ ماوەی ٥ ساڵە لەگەڵ یانە ڕووسیەکە، ھەروەھا تێچووی بۆندەکە ٤٠ ملیۆن یۆرۆیە + ٥ ملیۆن گۆڕانکاری.

مالکۆم وەرزی ڕابردوو پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد، بەڵام نەیتوانی جێگای خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی یانەکە بکاتەوە بۆیە ڕۆیشتنی ھەڵبژارد.

مالکۆم لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری ٢٤ یاری کرد، تیایدا ٤ گۆڵی تۆمار کرد.

بەیاننامەی فەرمی بارسێلۆنا
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…