24/03/2019

بۆگەیشتن بەدوایارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا، کۆمەڵێک یاری ئەنجامدران

برادۆست وەرزش ـ هەولێر

دوێنێ شەممە ۲۳ی ئادار، کۆمەڵێک یاری پاڵاوتن بۆ گەیشتن بەدوایاریەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقیای ٢٠١٩ ئەنجامدران، کەوابڕیارە یارییەکانی لە کامیرۆن بەرێوەبچن.

لەگروپی دووەمدا، یەک یاری ئەنجامدرا و کامیڕۆن توانی بەسێ گۆڵی بێبەرامبەر بەسەر جزر ئەلقەمەر سەربکەوێت و هاوشانی مەغریب پیلیتی گەیشتن بە کامیرۆنی وەرگرت.

لەگروپی سێیەم هەڵبژاردەی بۆروندی سەرەڕای یەکسان بوون لەگەڵ گابۆن، توانی پلەی دووەمی رێزبەندی وەربگرێت و بگاتە دوایارییەکان، هەڵبژاردەی مالی سەرەدای بردنەوەیان لەباشووری سودان بەسێ گۆڵی بێبەرامبەر، نەیانتوانی بگەنە دوایارییەکانی کیشوەری رەش.

لەگروپی شەشەمدا غانا توانی بەگۆڵێۆی خاوێن لەکینیا بباتەوە پلەی یەکەمی بە ۹ خاڵ وەرگرتەوە، دەبێ چاوەڕێی چوار یاری گروپەکە بکەین بۆ دەرکەوتنی ناسنامەی دوو هەڵبژاردەی سەرکەوتوو.

لەگروپی هەشتەمیشدا دوایاری گروپەکە ئەنجامدرا، کاتێک ساحل ئەلعاج بەسێ گۆڵی خاوێن لەرواندای بردەوە، بەو ئەنجامەش ساحل ئەلعاج و غینیا گەیشتنە دوایاریەکانی کیشوەرەکە.

لەگروپی دەیەمدا نەیجر و میسر بەگۆلێک یەکسان بوون، بەو ئەنجامەس میسر و تونس لەگروپەکەیان گەیشتن بەدوایارییەکان.

لەگروپی یازدەشدا، غینیا و مۆرەمبیق بەگۆڵێک یەکسان بوون و زامبیاش بەچوار گۆڵ بەرامبەر گۆلێک لە نامبیای بردەوە، لەو گروپەدا غینیا و مۆزەمبیق پلیتی پەڕینەوەیان بەدەستهێنا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…