11/07/2019

رۆژنامەنوسێکی بەناوبانگی بەرازیل دەڵێت؛ کۆتینهۆ عەقڵی دانی ئەلڤێس ی نییە

برادۆست وەرزش

کۆتینهۆ لەگەڵ بەرسێلۆنا وەرزێکی خراپی بەڕێکرد، لەگەڵ بەرازیلیش نەیتوانی ببێتە جێگرەوەی نەێیماری ئەستێرەی یەکەمی بەرازیل.

دوای ئەو ئاستە خراپەی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی بەرسێلۆنە و دواتر بەشداری کردنی لە پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا، رەخنەکانی سەر کۆتینهۆ لەزیادبوونن، ھەرچەندە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی نازناوەکەی بردەوە بەڵام کۆتینھۆ لەو ئاستەدا نەبوو کە شایەنی باسکردن بێت.

جۆسیپ ئارتیلز رۆژنامەنوسی بەناوبانگی بەرازیلی دەڵێت،” کۆتینھۆ وەک رۆناڵدینھۆ سەرنج راکێش نیە ، وەک ریڤاڵدۆ ناتوانێت سەرکردە بێت، عەقڵی دانی ئەلڤێس ی نییە، جادوی نێیمار و رۆماریۆشی نییە بۆیە ئەو تەنھا یاریزانێکی ئاساییە.

جۆسیپ ئارتیلز دەشڵێت،” پێکانی نێیمار لەم کۆپا ئەمریکایە واینەکرد کۆتینھۆ خۆی دەربخات و ببێتە ئەستێرەی یەکەم لەگەڵ ئەوەی لە پێشەوە گابرێل جیسۆسی لەگەڵ بوو، لە ناوەراست ئارسەر و لە دواشەوە ئەلیسۆنی گۆڵچی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

جیاوازی باڵۆندۆر و زە بێست و یوفا چییە؟ 

برادۆست سپۆرت- سلێمانی یوفا ئەو خەڵاتە بوو کە درا بە ڤان دایک، تایبەتە بە یەکێتیی تۆپی پێی…