19/11/2019

شکاندنی ریکۆردی کۆن بۆ ئیستا ئاسانترە لە ئاسان!

اسماعیل موراد هەرکی

شتێکی زۆر ئاساییە کەهێرشبەرەکانی ئێستای ئەوروپا لەگەل هەلبژاردەکانیان ڕیکۆرد و ژمارەی هێرشبەرەکانی پێشوو بشکێنن چونکە :

1_پێشتر ژمارەی هەلبژاردەکانی ئەوروپا لەپالاوتنەکان کەم بوو زۆربەشیان بەهێز بوون، بەلام لەگەل هەلوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت لەسالی 1991ئەم وولاتە بوە 15هەلبژاردەی لاواز و بێ ئاست کەئەمانەن ( جۆرجیا، ئەزەربێجان ، ئەرمینیا، ڕووسیا، بیلاڕوسیا، لاتڤیا، ئیستۆنیا، مۆلدۆڤا، ئۆکرانیا، ئۆزباکستان، تاجیکستان ، قیرغزستان ، کازاخستان، تورکمانستان ،لیتوانیا) بۆیە گۆلکردن لەو هەلبژاردە لاوازانە زۆر ئاسانترە لەگۆلکردن لەهەلبژاردەی یەکێتی سۆڤیەتی بەهێزی پێشوو .

2_پێشتر یۆگۆسلاڤیا یەکێک بوو لەبەهێزترین هەلبژاردەکانی ئەوروپا و بەبەرازیلی ئەوروپا دەناسرا ، بەلام دوای هەلوەشاندنەوەی یۆگۆسلاڤیا سالی 1991 وبەرەو سەرەوەئەم وولاتە بوە چەندین هەلبژاردەی جیاجیا کەئەمانەن (بۆسنا ، کۆسۆڤۆ ، سربیا، مەقدۆنیا ، سلۆڤینیا، کرواتیا، مۆنتینیگرۆ )

3_هەلبژاردەی بەهێزی چیکۆسلۆڤاکیا لەسالی 1993بوە دوو هەلبژاردە جیا، چیک و سلۆڤاک .

4_لەم چەند سالەی دوایی چەندین هەلبژاردەی لاوازی تر هاتنە نێو پالاوتنەکان وەکو (جبل تاریق ، ئەندۆرا ، سان مارینۆ ، دوورگەکانی ڤارۆ ، لیشنیشتاین ، لۆکسمبۆرگ ،مالتا ، قوبرس …….)

بۆیە ئێستاگۆلکردن لەلایەن هێرشبەرەکانی ئەوروپا وەکو هاری کەین و ڕۆنالدۆ و لیڤاندۆڤسکی و لۆکاکۆ وچەندانی تر شتێکی زۆرئاسان و سادەیەو دەتوانن هەموو ڕیکۆردەکانی پێشوو بشکێنن .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…