12/10/2019

سەرکردەی ماتادۆر ھەر گەڕە و ڕیکۆردێک تۆمار دەکات

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

ئەمشەو لەمیانەی یاریەکانی گەڕی حەوتەمی پاڵاوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ ھەڵبژاردەی ئیسپانیا و نەرویج ڕووبەڕوو بوونەوە.

سێرجیۆ ڕامۆسی کاپتن و سەرکردەی ئیسپانیا بە شێوەی سەرەکی بەشداری کرد و تیایدا ژمارەی یاریەکانی لەگەڵ ماتادۆر گەیاندە ١٦٨ یاری. بەمەش ڕیکۆردی ئیکەر کاسیاسی گۆڵپارێزی پێشووی ھەڵبژاردەکە شکاند کە ئەویان ١٦٧ یاری بە درێسی ماتادۆر ئەنجام دابوو.

ڕامۆس یەکەم دەرکەوتنی لەگەڵ ھەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠٠٥ بوو.

ناوبراو تاوەکوو ئێستا توانیوویەتی ٢١ گۆڵ بە درێسی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار بکات، ھەروەھا جامی جیھانی ٢٠١٠ و یۆرۆی ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ـشی لەگەڵ بەدەست ھێناوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…