24/12/2018

مارادۆنا: لە هەموو ژیانمدا سێ جار هەستم کردووە کە تۆپی پێ هیچ نرخێکی نییە!

برادۆست میدیا

یەکەمجار: ئەو ڕۆژە بوو کە ئەو نەفرەتیانە تۆمەتیان بۆم کرد، بۆ ئەوەی لە ناوم ببەن! وایان دەزانی بەم کارەیان ئەرجەنتین و مارادۆنا لە ناو دەبەن.

دووەمجار: ئەو ڕۆژە بوو، کە لە مەشقی ئامادەکاری ئەرجەنتین بووم ، کچکەم نەخۆش بوو، پەیوەندی پێوە کردم ، بە گریانەوە دەیوت: دەبێت بێی بۆ لام و لە باوەشم بکەی، تکاکانی و نەخۆشیەییەکەی وایان لێم کرد نەتوانم کۆنترۆڵی خۆم بکەم! تەلەفۆنەکەم داخست و، بڕیارم دا بگەڕێمەوە بۆ بینینی کچەکەم! کە هاتمە سەر خۆم بینیم هاندەر و یاریزانەکان تەماشام دەکەن! نەخێر! نەم دەتوانی مەشقەکانی ئەرجەنتین بە جێبهێڵم.

سێیەمجار: ئەو شەوە بوو، کە پێیان وتم ،باتیستۆتا لەوانەیە پزیشەکان پێی ڕاستی ببڕنەوە،بەهۆی پێکانەکەیەوە! ئەو شەوە بە خۆمم وت: دەبوو لە کوبا بمردبام.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…