08/03/2020

بۆکا لەکۆتا گەڕ بووە پاڵەوانی سوپەڕلیگا کورتکراوەی یاریەکە ببینە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

 

لە کۆتا گەڕی سوپەڕ لیگای ئەرجەنتینی بۆکا جۆنیۆرس لەنێو یاریگا و بەردەم ھاندەرانی و بە ئامادە بوونی دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا ڕووبەڕووی گیمناسیا بووەوە.

 

بۆکا توانی بە تاکە گۆڵی کارلۆس تیڤێزی کاپتن و سەرکردەی یانەکە یاریەکە بباتەوە و سوود لە یەکسان بوونەکەی ڕیڤەرپلەیتی دووەمی ڕیزبەندی ببینێت و ببێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی سوپەڕ لیگای ئەرجەنتینی.

 

بۆکا پێش ئەم گەڕە لەپلەی دووەمی ڕیزبەندی بوو بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ڕیڤەرپلەیتی پێشەنگ، بەڵام لەکۆتا گەڕ ڕیڤەرپلەیت یەکسان بوو، وە بۆکاش توانی براوە بێت و نازناوەکە لە چنگی ڕیڤەرپلەیت دەربێنێت.

 

ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە کورتکراوەی یاریەکە:

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…