01/07/2019

بۆچی ئاستی مێسی لە کۆپا ئەمەریکا خراپە؟

اسماعیل موراد هەرکی 

برادۆست سپۆرت

تا ئێستا ئاستی مێسی وەکو پێویست نیە لەو ٤ یارییەی کە ئەرجەنتین لە کۆپا ئەنجامیداوە، بەتایبەتی ئاستە خراپەکەی لەیاری فەنزوێلا جێگەی پرسیار و سەرنج بوو۰

ڕۆژنامەی مارکای مەریدی ئاست خراپی مێسی لە کۆپا ئەمەریکا بۆ سێ هۆ دەگەڕێنێتەوە :

١_خراپی یاریگاکانی بەرازیل کە زۆربەی یاریزان و راهێنەرەکان ڕەخنەیان لێی هەیە.

٢_لێک تێنەگەیشتنی مێسی لەگەل ئەو یاریزانە نوێیە شێواز جیاوازانە بەتایبەتی لێک تێنەگەیشتن لەگەل هێڵی پێشەوە.

٣_ماندوبونی جەستە و هیلاکی کەلەدوای وەرزێکی درێژ لەگەل بەرشەلۆنە ڕاستەوخۆ چووە یارییەکانی کۆپا، ئەمە سەرەڕای دلتەنگی بەدۆراندنەکانی لێڤەرپول و ڤالێنسیا و ئەو فشارە زۆرەی کە ئێستا لەسەریەتی بۆ بردنەوەی کوپا ئەمەریکا.

جێی باسە مێسی تا ئێستا تەنها گۆلێکی کردووە ئەویش بەلێدانی سزاو هیچ گۆلێکیشی درووست نەکردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…