12/01/2020

یۆکۆھاما بۆندی سیمبولی وەرزشی ژاپۆنی نوێ کردەوە

نیھاد سلیم حمد

برادۆست سپۆرت

دوێنێ شەمە، ١١ـی کانونی دووەمی ٢٠٢٠. یانەی یۆکۆھامای ژاپۆنی بۆندی گەورەترین یاریزانی یانەکە و خولەکە و مێژووی تۆپی پێ و سیمبولی وەرزشی ژاپۆن (کازو یۆشی میورا)ـی نوێ کردەوە.

بۆندە نوێیەکەی کازو بۆ ماوەی یەک وەرزە لەگەڵ یۆکۆھاما.

کازوی ٥٢ ساڵان. لە کاروانی وەرزشی خۆیدا یاری بۆ چەندان یانەی بەڕازیلی و ئیتالی و کڕواتی و ژاپۆنی کردووە.

لەماوەی ساڵانی (١٩٩٠-٢٠٠٠) ٨٩ یاری بۆ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی ئەنجامداوە و ٥٥ گۆڵی تۆمار کردووە. ھەروەھا لەساڵی ٢٠١٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی فوتساڵی وڵاتەکەش ٦ یاری ئەنجامداوە و تاکە گۆڵێکی تۆمار کردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…