28/12/2019

لە پارێزگای سلێمانی دەرمانخانەیەک دادەخرێت

سیروان سابیر

 

برادۆست میدیا – سلێمانی

ئەمڕۆ شەممە ، لە لایەن لیژنەکانی ھاوبەشی قایمەقامیەتی سلێمانی
بەهۆی دەرمانی ماوەبەسەرچوو دەرمانخانەیەک داخراوە.

لە راگەێندراوێکدا قایمەقامیەتی سلێمانی راگەیاند: ” لەکاتی سەردانی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قایمەقامیەتی سلێمانی بۆ دەرمانخانەی دایک
لە شەقامی ئۆرزدی دەرکەوتووە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەسەر هاوڵاتیان ساخ کردۆتەوە.

قایمەقامیەتی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند:”دەرمانی ماوە بەسەرچوو بە ھاوڵاتیانی فرۆشتووە ،لەبری چارەسەری نەخۆشەکان زیانیان پێدەگەیەنێت بۆیە دەرمانخانەکە داخراوە و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت.

لیژنە هاوبەشەکانی قایمەقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی دەرمانخانە و ئەوشوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر رووی تێدەکەن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…