14/12/2019

فۆتۆگرافەرە نایاباکە باشتر بناسە

فرحان جبرائیل علی

برادۆست سپۆرت

ئاراس خدر حسن بە ئاراس بارتێز ناسراوە، خەڵکی شاری قەڵادزێیە و ئێستا دانیشتووی ڕانییە.

لەئێستادا وەکو فۆتۆگرافەر و یاریزان بەردەوامە و لەتیپی وەرزشی کەرکوک یاری دەکات.

لەبواری فۆتۆگرافیدا لە(۲۰۱٥)وەوە کار دەکات و ڕاستەوخۆ لە وەرزش دەستی پێکردووە و خاوەن سێ پێشانگای فۆتۆگرافیە(دوو دانەی هاوبەش و دانەیەکی تایبەت بەخۆی) ئێستاش هیوا و ئاواتی کردنەوەی پێشانگایەکی ترە بەهۆی نەبوونی سپۆنسەر نەتتوانیوە پێشانگای زیاتر بکاتەوە چونکە خاوەنی زیاتر لە (۲۸۰)هەزار وێنەی ئەرشیڤ کراوە.

 ماوەی چەند ساڵێکە خۆبەخشانە کار دەکات شار بەشار و تەنانەت قەزاو ناحیەکانش دەچێت بۆ وێنەگرتن و حەز و خولیایەکی زۆری هەیە بۆ کارەکەی و کارەکەی خۆش دەوێت، زۆرجا ویستوویەتی واز بێنیت بەهۆی خراپی کامیرەو لێنزەکەوە بەڵام بەهۆی ئەو حەز و ئارەزووە گەورەی هەیە بۆ ئەم کارە پەشیمان بوویتەوە.

ئاواتی هەرە گەورەی ئەوەیە بتوانێت ڕۆژێک لەڕۆژان لەخولە جیهانیەکان وێنەبگرێت، هەمیشە هەوڵی داوە لەیاریگادا جوانترین دیمەنەکان بچرکێنێت، ئەمە دلۆپێکە لە وێنە ناوازەکانی کەوا لە کاتێکی پاش چرکاندویەتی..

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…