05/03/2020

سۆران یاری لە دوایی یاری ئاستی خراپتر دەبێ!

سیروان سابیر برادۆستی

برادۆست میدیا – سۆران

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە، لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێ، یانەی سۆران لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی برایەتی شاری ھەولێر بوویەوە لە ئەنجامدا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەست بھێنێت.

کاتژمێر ٣ ی ئێوارە یانەی سۆران و برایەتی پێگەیشتن لە کەش و ھەوایەکی ئارام و بێ هاندەر یاریەکە بەڕێوەچوو.

لەدەستپێکی یاریەکەدا یانەی میوان ھێرشەکانی دەستپێکرد و توانی گۆڵێک تۆمار بکات یاریەکەش، ھەر بەجۆرە مایە یانەی برایەتی بە گۆڵێک لە یانەی سۆرانی بردەوە.

لە ئێستادا یانەی سۆران لە پلەی نۆیەم دێت لە ریزبەندی خولی نایابی یانەكانی كوردستان بە كۆكردنەوەی 16خاڵ، بڕیاریش وایە سبەی کاتژمێر ١٠:٣٠ راھێنەری یانەی سۆران سەبارەت بەداھاتووی خۆی و یانەکەی بڕیاردەدات لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…