25/08/2019

خەسرۆ هەرکی بەرەو تورکیا دەڕوات

فرحان جبرائیل علی

برادۆست سپۆرت

بەرگریکاری بەتوانی کورد خەسرۆ هەرکی لەدوای ئەوەی گڕێبەستیکی گرانبەهای یانەی زەورای بۆهات لەسەر مەرجە کەسیەکانی گەیشتە رێک کەوتن، بەڵام یانەی کەرخ ئامادە نەبوو دەستبەرداری بێت بۆ یەک وەرز توانیان دووبارە خەسرۆ هەرکی بهێلنەوە لە ریزەکانیان، ناوبراو ئیستا لەمەشقدایە لەگەل یانەکەی بۆ وەرزی تازەی خوڵی نایابی عێراق.

خەسرۆ هەرکی بۆ برادۆست میدیا هاتە پەیڤین و ووتی: من یەک وەرز لە یانەی کەرخ دەمێنمەوە، رۆژی سێشەمەش گەشتی ولاتی تورکیا دەکەین بۆ ماوەی ١٥ رۆژ دەمێنینەوە بەمەبەستی ئەوەی کەمپێکی مەشق و راهێنان ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی بەهێزتر بەشداری لە وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ خولی نایابی عێراق بکەینەوە.

کاروانی وەرزشی خەسرۆ هەرکی لە تۆپی پێدا ئەم یانانەی لە خۆ گرتووە ئاکرێ و زێرەڤانی و گارە و هندرێن و هەولێر و پ سلێمانی و کەرخ.

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…