29/12/2019

تەنیا ساڵی ٢٠١٩ لەم ناوچەیە ٨٥٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون

سیروان سابیر

 

برادۆست میدیا – سۆران

پۆلیسی سۆران لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاماری رووداوەکانی سنوری ھەر چوار قەزاکانی سۆران ، چۆمان ، رواندز ، مێرگەسۆر ئاشکرا کرد .

مقەدەم شەماڵ دیواری ، بەرپرسی راگەیاندنی  پۆلیسی سۆران  بە برادۆست میدیا  راگەیاند: ” لە سەرەتایی ئەمساڵەوە لە سنوری دەڤەرەکەمان ، ٣٥٥١ رووداوی جیا جیا ڕوویانداوە و ٨٥٠ تۆمەتباریش بەتۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون وە  ٥٨٠  تۆمەتبار بە کەفالەت ئازادکراون .

 ئاماژەی بەوەشدا: ” رووداوەکانی کوشتن شەش ھاوڵاتی کوژراون ، سێ ھاوڵاتی خۆیان کوشتووە و سێ ھاوڵاتیش بەھەڵە کوژراون .

ناوبراو دەشڵێت: ” سەبارەت بە حاڵەتەکانی دیکەش دزینی چوار ئۆتۆمبێل ، ١٦٩ حاڵەتی دزیکردن ، ٤٦ حاڵەتی ساختەکردنی دراو ، ٢١ حاڵەتی خراپ بەکارھێنانی ئامێری پەیوەندی کردن ، ١١٠ حاڵەتی ھەڕەشە ، ١١١٣ تاوانی جۆراوجۆر لای ئێمە تۆمارکروان.

ھاوکات جەختی لەوەشکردەوە، ھیوادارین ھاوڵاتیان زیاتر ھاوکارمان بن بۆ پاراستنی سەڵامەتی ھاونیشتیمانیان تا زیاتر خزمەتیان بکەین .

.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…