05/04/2019

هەرگیز ڕیالم بەوشێوە نەبینیوە!

اسماعیل موراد هەرکی

برادۆست سپۆرت

لەوەتەی سەیری یاری دەکەم هیچ وەرزێک وەکو ئەم وەرزە ڕیاڵم بەخراپی نەهاتۆتە بەرچاو:

١_ چونکە سێ ڕاهێنەری گۆڕیوە و هەر لە پلەی سێیەمی لالیگایە.

٢_تا ئێستا 14 یاری دۆڕاندووە، ٩ لە لالیگا، ٣ لە چامپیۆنس ٢ لە جامی شا.

٣_ سەرەڕای هێنانی کۆرتوا کە چی تائێستا ٦١ گۆلی لێ تۆمارکراوە لە گشت خولەکان.

٤_ کەمترین ڕێژەی گۆلی تۆمارکردووە لەچاو وەرزەکانی پێشوو .

٥_ لە یەک هەفتەدا لە جامی شا و چامپیۆنسلیگ دەرکراو لالیگاشی لەدەستدا۰

٦_ گورزی کەمەرشکێنی لەرکابەرەکەی بەرکەوت کە بەرشەلۆنەیەو لە ٤ یاریدا، ٣ــی بەرامبەر دۆڕاند و تەنها یەک یاری یەکسان بوو، ٢ گۆلی کردوو، ١٠ گۆلی لێکرا.

ڕاستە ڕۆیشتنی ڕۆنالدۆ زۆرکاریگەری هەبوو، بەڵام نابێ یانەیەکی ئاواگەورە بەرۆیشتنی یاریزانێک تێک بچێت، چونکە گریمان ئەو یاریزانە تووشی پێکانی درێژخایەن بوو بۆ شەش مانگ، ئەی باشەریال ئەوکات چی دەکرد؟

ڕیاڵ پێویستی بەگۆرانی ڕیشەیی هەیە لە گشت مەرکەزێک و هەموو هێلەکانی یاریکردن.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

14 ئەندامی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون

برادۆست سپۆرت- ھەولێر   14 یاریزان و ئەندامانی یانەیەکی سێریائەی تووشی کۆرۆنا بوون. &…